riklam

یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن

ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28
کۆبونەوەی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی رەوتی حیکمە PUKMEDIA

کۆبونەوەی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکی رەوتی حیکمە

یەکێتی

سەرۆکی فڕاکسیۆنی (ی.ن.ک) پێشوازیی لە سەماحەتی سەید عەممار حەکیم دەکات و باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و و عیراق دەکەن.

 

ئێوارەی رۆژی 27-3-2024 هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی، سەماحەتی سەید عەممار ئەلحەکیم و وەفدی یاوەریکرد. 

 

لە دیدارێکدا کە هەریەک لە ( د. کەریم شکور و ئیمان ئامێدی و د. نەرمین مەعروف و سوزان مەنسور و وئەحلام کاکەیی و ڕۆنزی زیاد) ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی بوون، لەدوای ئاڵوگۆڕکردنی پیڕۆزباییەکان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی نەورۆز، دوا پێشهاتە سیاسیەکانی سەر گۆرەپانی عیراق و ناوچەکە و پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق هەروەها پەیوەندیی لەمێژنەکانی نێوان سەرۆک مام جەلال و بنەماڵەی ئەلحەکیم ، گفتوگۆ کرا.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی 
سەرۆکی فڕاکسیۆنی (ی.ن.ک)

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket