شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی دوكان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن
kurdistani 10:22 PM - 2014-12-02
داواكارین فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار ناسی له قه‌زاكه‌دا بكرێته‌وه
جگه له‌وه‌ی قه‌زای دوكان ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریه‌و ساڵانه له كاتی بۆنه‌كاندا چه‌ندین گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆیی رووی تێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین شوێنی مێژوی گرنگی هه‌یه كه به‌هۆی تازه نه‌كردنه‌وه‌یان و پشت گوێ خستنیانه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، له ئێستادا به‌ره‌و له ناوچون ده‌چن.
نه‌به‌ز عه‌بدول ره‌حمان شاره‌زا له بواری مێژوو به PUKmedia ی راگه‌یاند : سنوری ئیداره‌ی قه‌زای دوكان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌بوونی چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووی گرنگ به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا خزمه‌ت نه‌كراون و گرنگیان پێنه‌دراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سنوره‌كه گه‌شتیاریه‌و گه‌شتیار رووی تێده‌كات كه‌واته ئاسانتره بۆ راكێشانی گه‌شتیاری بیانی و ناوخۆ، بۆ ئاشنابونیان به رابردوو مێژوو و كه‌لتوری سنوره‌كه، بۆیه داواكارین فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار ناسی له قه‌زاكه‌دا بكرێته‌وه تا بتوانین به هه‌مووان ئه‌م شوێنه مێژوویانه بپارێزین و خزمه‌تیان بكه‌ین و نه‌وه‌ی نوێ ئاشنا بێت به رابردووی باب و باپیرانی.
ئاسۆ به‌كر مسته‌فا قائیمقامی قه‌زای دوكان به PUKmedia ی راگه‌یاند: بونی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وارناسی زیاتر كارئاسانی بۆ ئیداره‌ی قه‌زاكه ده‌كات له هه‌مبه‌ر پاراستنی شوێنه مێژوییه‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی دوكان كۆنوسمان ئیمزاكردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و فهرمانگهیهو هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ ده‌ده‌ین تا ده‌كرێته‌وه.
وتیشی: داوا له هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كه‌ین كه ئه‌و شوێنه‌وارانه بپارێزن تا ده‌ستی ئاوه‌دانی ده‌یانگاتێ و تازه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه.
قه‌ڵای پاشا كۆڕه‌و ئه‌شكه‌وتی قزقاپان له چه‌می رێزان و ئه‌شكه‌وتی شێخ مه‌حمودی نه‌مر له جاسهنهو ناوچه‌ی مه‌رگه‌ی بنگردو شاخی پیره‌مه‌گرون و چه‌ندین ناوچه‌ی تری سنوره‌كه شوێنه‌واری مێژووی گرنگی تر هه‌ن به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایانی مێژوو ئاماژه‌یان بۆ كرد به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن چونكه ئاوڕیان لێ نادرێته‌وه بۆیه پێیان وایه فه‌رمانگه‌یه‌كی شوێنه‌وارناسی، راسته‌وخۆ چاودێریان ده‌كات و گرنگیان پێده‌دات ئه‌گه‌ر بونی هه‌بێت له قه‌زای دوكان.
PUKmedia شالاو ئه‌حمه‌د
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

