riklam

سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 04:31 PM - 2026-06-08
بەشێک لە سەردانەکە PUKMEDIA

بەشێک لە سەردانەکە

رۆژی ٨ـی ٦ـی ٢٠٢٦ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی هەڤاڵ (رزگار کەریم باقی) پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین یان بەسەرکردەوە .

مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ رزگار کەریم ییان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە مێژوو و تێکۆشانی هەڤاڵ رزگارییان خستەوە بەر باس وەک پێشمەرگەو رۆڵەیەکی بە هەڵوێست و کوردپەروەر کە تەمەنی گەنجی خۆی بەخشییە خزمەتی گەلەکەی ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردوو پڕ لە سەروەرییەشدا مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سڵاوی یەکێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ییان ئاڕاستەکرد .

لایخۆیەوە پێشمەرگەی دێرین هەڤاڵ رزگار کەریم باقی پێزانینی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەی تێکۆشەرانی رێگای سەختی کوردایەتی و بە کارێکی وەفاداری لە قەڵەمدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket