قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
ی ن ک 05:37 PM - 2026-06-08
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكێتی
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.
لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 8ی 6ی 2026، بەڕێوەچوو بەبۆنەی دەستبەكاربوونی لێپرسراو و ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی مەڵبەندەوە، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لێكردن و هیوای خواست ئەم تیمە نوێیە بتوانن پەیوەندییەكی توندوتۆڵتر لەگەڵ دانیشتووانی هەڵەبجە دروست بكەن و مەڵبەند بكەنە ماڵی هەموو چین و توێژەكان و دەنگ و داواكارییەكانیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخ و پێگەی ئێستای یەكێتی كرد و رایگەیاند: یەكێتی بە سەركردایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و نێودەوڵەتیشدا شوێن و پێگەیەكی بەهێزی بۆخۆی دەستەبەر كردووە و رۆژ لە دوای رۆژیش بەهێزتر دەبێت و زیاتر حیساب بۆ سیاسەت و هەڵوێستی یەكێتی دەكرێت.
هەر لەم چوارچێوەیەدا لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بە پێویستیی زانی ئۆرگان و رێكخستەكانی یەكێتی شێوازی كاركردنی خۆیان لەگەڵ ئەم دۆخە نوێیەدا بگونجێنن و زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە بچنە ناو خەڵكەوە، چوونكە یەكێتی هێز و پێگە و توانای خۆی لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەوە وەردەگرێت، هەتا پێگەی یەكێتی لەناو خەڵكدا بەهێزتر بێت باشتر دەتوانێت نوێنەرایەتی خواست و ئیرادەی كۆمەڵانی خەڵك بكات لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
11:09 PM - 2026-06-07
زۆرترین خوێنراو
-
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08 -
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
کوردستان 09:20 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات دەكەنەوە
هەواڵ 11:09 PM - 2026-06-07 -
سەرۆککۆمار هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی بڵاو دەکاتەوە
عیراق 08:49 PM - 2026-06-07 -
مەڵبەندی دیراساتی گشتیی یەکێتی لەگەڵ سێ ناوەندی گرنگی تورکیا کۆدەبێتەوە
ی ن ک 08:29 PM - 2026-06-07







دابەزێنە

