riklam

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: دوو ساڵی تر كه‌ركوك ناناسنه‌وه‌

kurdistani 07:32 PM - 2013-02-07
پارێزگار مژده‌ به‌ دانیشتوانی كه‌ركوك ده‌دات

پارێزگار مژده‌ به‌ دانیشتوانی كه‌ركوك ده‌دات

پارێزگاری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ده‌ستمان به‌ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كردووه‌ و هیچ جیاوازییه‌كیش له‌نێوان ناوچه‌ و گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك دا ناكه‌ین.
به‌ڵێنیش ده‌دات كارێك بكه‌ن كه‌ له‌ دوو ساڵی داهاتوودا كه‌ركوك نه‌ناسرێته‌وه‌.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك، له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی SNN، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ دوو ساڵی رابردوودا بودجه‌یه‌كی پێوانه‌ییان له‌ پاۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكه‌ خه‌رجكردووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مساڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن كه‌ له‌ پاره‌ی 2012 دا ته‌واو نه‌كراون.
د. نه‌جمه‌دین روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگییه‌كی زۆر به‌ دروستكردنی خوێندنگا ده‌ده‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یانه‌وێت دوو ده‌وامیی و سێ ده‌وامیی له‌ هیچ خوێندنگایه‌كی كه‌ركوك-دا نه‌مێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ پڕۆژه‌كان له‌و كۆمپانیایانه‌ وه‌رده‌گرنه‌وه‌ كه‌ به‌ باشی كاره‌كان ئه‌نجام جێبه‌جێ ناكه‌ن و زه‌مینه‌سازییه‌كی باشیش بۆ ئه‌و كۆمپانیا چالاكانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت به‌ شاره‌كه‌ بگه‌یه‌نن.
پارێزگاری كه‌ركوك روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پلانیان هه‌یه‌ مۆڵ و ئوتێل و شوێنی نیشته‌جێبوون له‌ شاره‌كه‌ دروست بكه‌ن.
راشیگه‌یاندووه‌: پلانمان زۆره‌ و دوو سێ ساڵی تر ده‌بینن چیكراوه‌ له‌ شاره‌كه‌دا و واده‌كه‌ین كه‌ركوك نه‌ناسرێته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket