وەزیری نەوت داوا دەکات پەرلەمان میوانداریی بکات بۆ روونکردنەوەی پلانەکانی
عیراق 07:36 PM - 2026-07-21
راگەیاندنی وەزارەت
باسم محەممەد خزەیر وەزیرى نەوتى عیراق
وەزیری نەوتی عیراق، داوا دەکات ئەنجومەنی
نوێنەران میوانداری بکات، بۆ ئەوەی پلانەکانی وەزارەتەکەی لە دۆسییە جیاوازەکانی نەوت
و وزە بۆ پەرلەمانتاران و هاووڵاتیان روون بکاتەوە.
باسم محەممەد خزەیر وەزیرى نەوتى عیراق، نوسراوێکی رەسمی ئاڕاستەی
ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و تیایدا داوای میوانداری کردووە و ئامادەیی دەربڕیوە
وەڵامى سەرجەم ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران بداتەوە لەهەر بابەتێکى پەیوەست بە
دۆسییەى نەوت و غاز.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، ئەم
هەنگاوە نیشانەى شەفافیەت و هەماهەنگییە لەنێوان دامەزراوەکان و ئەو پرسیارانەى
هاووڵاتییان لەسەر کارى دامەزراوە حکومییەکان هەیانە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، عیراق ئێستا بەهۆی
گرژییەکانی ناوچەکەوە، رووبەڕووی قەیرانی هەناردەی نەوت بووەتەوە، ئەمە جگە لەوەی
داهاتی نەوت کەمیکردووە و قەیرانى
دابینکردنى سووتەمەنى و گرانبوونى نرخەکەى لە عیراق و هەرێمى کوردستان سەریهەڵداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری نەوت داوا دەکات پەرلەمان میوانداریی بکات بۆ روونکردنەوەی پلانەکانی
07:36 PM - 2026-07-21 -
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئەمانەش ببینە
پێشنیاری ئاگربەستی 10 رۆژە بۆ ئێران و ئەمریکا دەکرێت
04:43 PM - 2026-07-21
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمى مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچى خاتوو"سەبریە شەهید کوێخا یابە"
پرسەنامە 11:44 AM - 2026-07-21 -
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20





.jpg)

دابەزێنە

