riklam

پێشنیاری ئاگربەستی 10 رۆژە بۆ ئێران و ئەمریکا دەکرێت

جیهان 04:43 PM - 2026-07-21
دانوستانی ئەمریکا و ئێران العربیە

دانوستانی ئەمریکا و ئێران

وڵاتانی نێوەندگیر لە نێوان ئەمریکا و ئێران، پێشنیار بۆ ئەمریکا و ئێران دەکەن بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگر بەست رابگەیەنن و گەروی هورمزیش بکرێتەوە، ئامانج لە پێشنیارەکەش بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتییە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەرپرسانی باڵای ئێران ئاشکرایان کردووە، کە پێشنیارێکیان بەدەستگەیشتووە، کە تیایدا داوا کراوە بۆ ماوەی 10 رۆژ ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا رابگەیەنرێت.

دوو سەرچاوەی ئاگادار لە هەوڵەکانی ناوەندگیری ڕایانگەیاند، قەتەر، میسر، پاکستان،  پێشنیارەکەیان  پێشکەشی ئەمریکا و ئێران کردوە.

هاوکات، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەرباری ئەوەی گەیشتنی پێشنیارەکەی پشت راستکردەوە، رایگەیاند: ئێران لە یەککاتدا وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و هەوڵی دیپلۆماسیش بۆ وەستانی جەنگ بەردەوامە.


بەپێی پێشنیاری ئاگربەستەکە، لەو ماوەیەدا جەنگ رادەگیرێت و گەروی هورمزیش بە تەواوی کراوە دەبێت.

 پەیوەست بە هەڵوێستی ئەمریکاش، ئەوە بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە کە ئیدارەی ترەمپ لە ئێستادا تاوتوێی پێشنیاری وڵاتانی نێوەندگیر دەکات، هەروەها هانی ئیسرائیلیش دەدات، کە خۆی لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ئێران بە دوور بگرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمریکا و ئێران لە 11ی4ی2026، لە پاکستان بۆ یەکەمجار دەستیان بە دانوستانی ئاشتی نێوانیان کرد، بەڵام بۆ رۆژی دواتر شکستی دانوستانەکانیان راگەیاند، دواتریش چەندین گەڕی دانوستانیان بەردەوام بوو، تاوەکو لە 22ی6ی2026، لە سویسرا یاداشتی لێکتێگەیشتنیان ئیمزا کرد، بەڵام لە 8ی7ی2026دا، جارێکی دیکە، ئاڵۆزی و جەنگ لە نێوان هەردوو وڵات دەستپێکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket