riklam

تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە

کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21
عەفرین ئاژانسەکان

عەفرین

 تورکیا هێزەکانی لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری عەفرین دەکشێنێتەوە و داوا لە دانیشتووە کوردەکان دەکات بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و موڵکەکانیان.
 
ئیبراهیم شێخۆ چالاکوانی مافی مرۆڤ، رایگەیاند: سوپای تورکیا خۆی بۆ کشانەوەیەکی تەواو لە بنکە سەربازییەکەی لە ناوچەی راجو ئامادە دەکات و دانیشتووانی گوندەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
 
بەپێی سەرچاوەکان لە گوندی جەبل لە قەزای راجو لە ناوچەی گوندنشینیی عەفرین، سوپای تورکیا دەستی بە هەنگاوە سەرەتاییەکان کردووە بۆ کشانەوەی تەواو و چۆڵکردنی بنکە سەربازییەکەی لە گوندەکەدا.
 
هەمان سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد، کە بە گوندنشینان وتراوە هەر کە پاشەکشەکە تەواو بوو دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و موڵکەکانیان، ئەمەش هەنگاوێکە کە دوای چەندین ساڵ داگیرکاری و قەدەغەکردنی چوونە  ناو گوندەکە بۆ دانیشتووان دێت، هاوکات دەتوانێت ڕێگە خۆش بکات بۆ کۆتاییهێنان بە ئامادەیی سەربازی لە گوندەکەدا.
 
سەرچاوەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بە دانیشتووان وتراوە: دەتوانن لە ئەمڕۆوە، سێشەممە، ٢١ی تەممووز، دەست بە گەڕانەوە بکەن بۆ ماڵەکانیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket