riklam

تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە

کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20
تۆمەتبارەکە راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

تۆمەتبارەکە

پۆلیس

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لە ژنان دەکرد و چەندین وێنە لەنێو مۆبایلەکەیدا دۆزراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: دوای ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لێکردبوو، هێزەکانیان دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد کرد.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردوو هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیویانە تۆمەتبارەکە بە ناوی (م. م. س)ە دەستگیربکەن، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، هاوکات دوای پشکنینی مۆبایلەکەی، دەرکەوتووە وێنەی چەندین ژنی دیکەی تێدایە و هەڕەشەی لێکردوون.

پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند: لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (2) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیدا بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket