riklam

دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات

عیراق 02:19 PM - 2026-07-21
کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران

کۆبوونەوەیەکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەکاری بۆ دانیشتنێکی تایبەت دەکات بۆ تاوتوێکردنی گەورەترین ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی، کە تێیدا وردەکاریی خەرجی و سەرپێچییەکانی سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت خراوەتە ڕوو، سەرۆکی لیژنەی دارای نوێنەرانیش دەڵێت: راپۆرتەکە حەوت هەزار لاپەڕەیە و بەشێکی مەترسیدارن.

عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکەی دیوانی چاودێریی دارایی عیراق بۆ ساڵی 2025، لە زیاتر لە حەوت هەزار لاپەڕە پێکهاتووە، ئەم ڕاپۆرتە پەیوەستە بە کار و چاودێریکردنی سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد: ڕاپۆرتەکە خشتەی چەندین سەرپێچی لەخۆدەگرێت کە بەشێکیان "مەترسیدارن".

 سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ،ئاشکراشی کرد: ئەو سەرپێچیانەی ڕەهەندی یاساییان هەبووە ڕەوانەی دادگا کراون، بەشێکی دیکەشیان پێویستیان بە وەڵامدانەوەی رەسمی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە و هەندێکیشیان سەرپێچی کارگێڕین کە دەبێت لە ناو فەرمانگەکاندا چارەسەر بکرێن.

ئەمەش لەکاتێکدایە،فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت بە پرسی گەندەڵی ئەنجام دەدات، لە دانیشتنەکەدا سەرۆک و بەرپرسانی دیوانی چاودێریی دارایی ئامادە دەبن بۆ خوێندنەوە و گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتەکە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی عیراق.

ئامانجی سەرەکی لەم دانیشتنە و خستنەڕووی ڕاپۆرتە 7,000 لاپەڕەییەکە، دۆزینەوەی ڕێگەی نوێیە بۆ هاوکاریکردن لە بنبڕکردنی گەندەڵی و پاراستنی دارایی گشتی، پەرلەمان دەیەوێت لە ڕێگەی ئەم داتا وردانەوە چاودێریی خەرجییە کردارییەکانی ساڵی 2025 بکات و ڕێگری لە هەر بەهەدەردانێکی سامان و موڵکی دەوڵەت بگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket