riklam

پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە

کوردستان 05:10 PM - 2026-07-19
پاسپۆرتی عیراقی پاسپۆرتی سلێمانی

پاسپۆرتی عیراقی

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە کەمکردنەی تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت دەکەن و دەڵێت: وەزارەتی ناوخۆی عیراق هیچ بڕیارێکی لەو جۆرەی نەداوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی،سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە: ئەو هەواڵانەی باس لە کەمکردنەوەی ڕسووماتی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت دەکەن، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد: نرخەکان وەک خۆیان ماونەتەوە و هیچ بڕیارێکی نوێ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە کە ڕسووماتی پاسپۆرت ماوەی سێ ساڵە کراوەتە 91 هەزار دیناری عیراقی، ئەم نرخە پەیوەندی بە گرێبەستێکی 10 ساڵەی نێوان حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە هەیە.

سالار عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر حکومەت بیەوێت نرخەکە کەم بکاتەوە، دەبێت بۆ 7 ساڵی داهاتوو قەرەبوویەکی دارایی زۆری ئەو کۆمپانیایە بکاتەوە، ئەمەش وادەکات کەمکردنەوەی نرخەکە لە ئێستادا کارێکی قورس بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket