riklam

کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت

کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20
نرخی دۆلار AI

نرخی دۆلار

نرخی زێڕ و دراو

بەراورد بە هەفتەی رابردوو نرخی 100 دۆلار نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوەو خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی دەڵێت: لەئێستادا خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕدا کەمە و ئەمەش نرخی دۆلاری بەرامبەر دیناری عیراقی دابەزاندووە.

لەئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا 150 هەزار دینارە، لەکاتێکدا لەچەند رۆژی رابردوودا نرخەکەی نزیکەی 155 هەزار دیناربووە.

لوقمان حەسەن خاوەنی نوسینگەیەکی ئاڵوگۆری دراو لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەهۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبوەتەوەو پێشبینیش دەکرێت دابەزینی نرخی دۆلار کاتی بێت.

راشیگەیاند: هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەمریکا و دەرکردنی ژمارەیەک بانک لە لیستی رەشی ئەمریکادا هەیە، بەڵام لە راستیدا ئەمە هۆکارێکی لاوەکییەو هۆکارە سەرەکییەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێستادا هاووڵاتیان خواستیان لەسەر کڕینی دۆلار کەمە.

ئەوەشی خستەڕوو: رۆژانە بانکی مەرکەزی رێژەیەکی جێگیر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە، کە بە نزیکەیی 200 بۆ 250 ملیۆن دۆلارە، بەمەش جێگیری لە نرخی دۆلاردا دەستەبەر کردووە، بەڵام هەر بەرز و نزمییەک لە نرخی دۆلاردا کە روودەدات تەنها پەیوەندی بە خستنەڕوو و داواکاری خەڵکەوە هەیە، چونکە لە رابردووشدا بینیمان کە هاووڵاتیان خواستی زۆریان لەسەر زێڕ و زیو هەبوو و نرخەکەیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزکردەوە، بەڵام لەپاش کەمبونەوەی خواست جارێکی دیکە نرخەکەی دابەزییەوە.

لەکۆتایی وتەکانیشیدا لوقمان حەسەن وتیشی: بانکی مەرکەزی نرخی 100 دۆلاری بە 132 هەزار دینار جێگیر کردووە، ئەمەش جێگیری بۆ نرخی دۆلار دەستەبەر کردووە، کە پێویستە 100 دۆلار 10 بۆ 15 هەزار دینار لە نرخی بانکی مەرکەزی لە بازاڕەکاندا زیاتر بێت، بۆیە چەند دۆلار بەرز و نزم بکات دواجار دەگەڕێتەوە نرخە ئاساییەکەی خۆی، کە نزیکەی 150 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارییەک.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket