riklam

کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات

عیراق 10:25 AM - 2026-07-20
شەپۆلی گەرما ئاژانسەکان

شەپۆلی گەرما

کەش و هەوا

دەستەی کەشوهەوای عیراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە زۆربەی ناوچەکانی وڵات بەهۆی خێرایی باوە تۆزبارین دەبێت و پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێنێتەوە.

کەشناسی عیراق ئاماژەی بەوەداوە، لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما بە گەرمی دەمێنێتەوە، بەهۆی چالاكبوونی خێرایی با (تا 40 كم/سەعات)، لە هەندێک ناوچەی ناوەڕاست و باشوور رێژەی خۆڵبارین بەرز دەبێتەوە.

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن؛ بۆ بەیانی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی و دهۆک 42°C، لە هەولێر و کەرکووک 44°C، لە بەغدا 45°C و لە میسان و ذی قار دەگاتە 48°C.

کەشناسی دەشڵێت، بۆ رۆژانی داهاتوو پێشبینی دەکرێت تا ڕۆژی هەینی کەشوهەوا بە گەرمی بمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچە گۆڕانکاریی کەمی بەسەردا بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket