عیراق بەرەو گەرمای هاوین دەچێت و کەشناسی هۆشداری دەدات
کوردستان 10:00 AM - 2026-07-19
ئاژانسەکان
بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوەو وڵات بەرەو شەپۆلی گەرمای هاوینە دەچێت، کەشناسیش هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت: لە کاتەکانی نیوەڕۆدا خۆتان لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزن و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی عیراق، بەرەو شەپۆلێکی گەرمی هاوینە دەچین، بەڵام ڕۆژانی
داهاتوودا کەمێک پلەکانی گەرما دادەبەزێت، کە تا ڕادەیەک تینی گەرماکە دەشکێنێت،
بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی
دووشەممە
دهۆک 40
سلێمانی،
هەولێر 42
نەینەوا 44
کەرکووک،
ئەنبار 45
بەغدا،
سەڵاحەدین، کەربەلا، دیالە، بابل، واست، دیوانیە، نەجەفی ئەشرەف 46
موسەنا 47
زیقار،
میسان، بەسرە 48
هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی رۆژی سێ شەممە کەشوهەوا
لە سەرتاسەری وڵاتدا بە ڕوونی و گەرمی دەمێنێتەوە، لەگەڵ دابەزینێکی کەمی پلەکانی
گەرما لە هەندێک بەشی ناوچەکانی باشوور، لە کاتێکدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و
باکوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
ئاماژە
بەوەش دەکات رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە کەشوهەوای گەرم و ڕوون
جێگیردەبێت، بەجۆرێک پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەمێننەوە و
گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
کەشناسی هۆشداریش دەدات پلەکانی گەرما لە هەندێک لە پارێزگاکانی باشوور لە 50 پلەی سەدی نزیک
دەبنەوە، بۆیە پێشنیار دەکرێت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا خۆتان لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر
بپارێزن و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19 -
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
کوردستان 05:10 PM - 2026-07-19 -
نیشتمان بە چەکێک ناپارێزرێت کە ڕووی لە سەنگەری خۆیەتی
بیروڕا 03:56 PM - 2026-07-19 -
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

