له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یران-دا
بیروڕا 09:43 PM - 2026-07-18
قادر عەزیز
قادر عەزیز
من هێشتا مێردمنداڵ
بووم بۆ سه‌ردانى خاڵم (عەریف عوسمان) و شه‌هید (سەعدى گچكه)ى مامم و ژماره‌یه‌ك
له خزمه‌كان كه ئه‌وكاته پێشمه‌رگه بوون هاتووچۆى ناوچه‌ى پێشمه‌رگه‌م ده‌كرد.
ئه‌وكاته له
بیستانه به سه‌ره‌وه ناوچه‌كه به گشتى ئازادكرا‌و بوو ، له زۆربه‌ى گونده‌كانیش
باره‌گاى پێشمه‌رگه‌ى لێ‌بوو ، له‌و سه‌ردانانه جارێكیان به‌ڕێكه‌وت خوالێخۆشبوو حەسەن
حه‌یران پێشمه‌رگه ده‌وریان لێدابوو ئه‌ویش به ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ى لاوك و حه‌یرانى
بۆ ده‌چڕین ، له‌مه‌ش گرنگتر و هونهرمهندانهتر هه‌ر به‌خۆشى شمشاڵه‌كه‌ى ده‌ژه‌نى
، كه هونه‌رى شمشاڵ ژهنینهكهى هیچى له لاوك و حهیرانهكانى كه‌متر نه‌بوو ،
من زۆرجار له‌به‌ر خۆم بیرده‌كه‌مه‌وه و ده‌ڵێم باشه ئه‌و ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ى
ئیستا هه‌یه ئه‌گه‌ر كاتى خۆى هه‌بوایه ده‌بوایه حەسەن زیره‌ك و كاوێس ئاغا و حەسەن
حه‌یران و ده‌یان هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى تر چ داهێنانێكیان له هونه‌ره‌كه‌یان
بخوڵقاندبایە.
زۆرى نه‌برد له ساڵى (1974)دا شه‌ڕ و
په‌لامارى هێزه‌كانى رژێم بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد ، زۆربه‌ى ئه‌و ناوچه
رزگاركراوانهى پێشتر ئاماژه‌م پێكرد له‌لایه‌ن رژێم داگیركرایه‌وه. هێزه‌كانى
پێشمه‌رگه‌ش به‌ره‌و ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ڵكشان و زۆربه‌ى ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانیشیان
ده‌ربه‌ده‌رى دیوى ئێران بوون ، له‌وێش ده‌وڵه‌تى ئێران بۆ داڵده‌دانى ئه‌و
خێزانانه چه‌ندین ئۆردوگاى بۆ كردنه‌وه ، یه‌كێک له‌و ئۆردوگایه له شارى (شنۆ)
بوو ، ئێمه ئه‌وكاته ماڵمان له مهاباد (سابڵاخ) بوو ، هه‌واڵمان پێگه‌یشت كه
كاك حەسەن حه‌یران له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانى له ئۆردوگاى شنۆن ، سەعدى گچكه‌ى مامم
برایه‌تى له‌گه‌ڵ حەسەن حه‌یران خۆش‌بوو ، ئه‌وه‌بوو چووین سه‌ردانمان كردن.
كاك سەعدى
گچكه هه‌ر بۆ خۆشى گوتى ها كاك حەسەنى به‌رخ به‌ران شه‌ڕت هه‌ڵگیرسانده‌وه و
خۆشت به‌جێتهێشتین (دیاره مه‌به‌ستى كاك سەعدى ئه‌و لاوەى ده‌شتى هه‌ولێره كه حەسەن
حه‌یران هانى پێشمه‌رگه ده‌دات ده‌ڵێت: په‌لامار بده‌ن نیشانى دوژمنان بده‌ن
بزانن له هۆزى خائینان كێ به‌رخه و كێ به‌رانه) ، گوتى به‌خوا كاك سەعدى نه‌خۆشم
، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بام تۆ من ده‌ناسى بهجێمنهدههێشتن ، دیاره ته‌نگه نهفهسیهكى
هه‌بوو ، جارجار ئه‌گه‌ر زۆرى سه‌رما بوایە ماندووبوایه پهکیدهخست.
دواى هه‌ره‌سى
شۆڕشى ئه‌یلول حەسەن حه‌یرانیش ماڵى هاته مهاباد ، له‌وێ لەیەکەوە نزیك بووین زۆر
جاریش له‌گه‌ڵ كاك سەعدى به‌یه‌كه‌وه سه‌فه‌رى ئورمیه‌یان ده‌كرد.
زۆرى نه‌برد
ئێمه گه‌ڕاینه‌وه عیراق و حەسەن حه‌یرانیش هه‌ر له مهاباد مایه‌وه ، دواى
ساڵانێكى زۆر له شه‌وى (8/7/1983) به‌ڕێكه‌وت من له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌گه‌ڕامه‌وه
له گوندى (بادیناوێ) پشتى (خانه - پیران شه‌هر) به دیدارى حەسەن حه‌یران
شادبوومه‌وه ، ئه‌و كات بادیناوێ وه‌كو تێرمیناڵى لێهاتبوو ، وڵاخدارێكى زۆر شه‌وانه
بار و نهفهراتیان له رێگه‌ى قه‌ندیله‌وه بۆ دیوى عیراق ده‌گواسته‌وه ، من و
كاك حەسەنیش سهرووڵاخێكمان په‌یداكرد و چه‌ند سەعاتێكى پێچوو تا گه‌یشتینه سه‌ر
چیاكه كه هه‌موو دیوى باشورى كوردستانت لێ دیاره ، له‌وێ دانیشتین و پشویهكماندا
، كاك حەسەنم بینى ده‌گریا، زۆر دڵم پێى سوتا ، دیاربوو ساڵانێكى زۆر دووره مهفتهنى
چه‌شتبوو ، غه‌ریبى هه‌ڵسابوو ، من پێشتر بیستبووم كاك حەسەن به نیازبووه
(لاوكێك) له‌سه‌ر شه‌هیدى سه‌ركرده سەعدى گچكه و داستانى ده‌شتێو تۆماربكات ،
پرسیارى ئه‌وه‌م لێ‌كرد ، گوتى به‌خوا زۆرم هه‌وڵدا به‌ڵام له‌به‌ر گریان پێم ته‌واونه‌كرا،
وازمهێنا.
ئێمه ئه‌وكاته باره‌گاكانمان له
قرناقا و پشتئاشان بوو ، پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كاك حەسەن حه‌یران لێكجیابینهوه ،
زۆرم له‌گه‌ڵ هه‌وڵدا كه بۆ شه‌و میوانى ئێمه بێت و ئیسراحه‌تێك بكا و بۆ بهیانیهكهش
پێشمه‌رگه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌نێرین بۆ كوێ بچێت یاوه‌رى بكه‌ن ، به‌ڵام دیاربوو ئه‌و
زۆر به‌په‌له بوو بۆ گه‌یشتنه‌وه به كاوله مه‌فته‌نێ وه‌ك ده‌ڵێن، مخابن دواى
ساڵێك له‌و سه‌فه‌ره، بیستمان كه كاك حەسەن حه‌یران له رۆژى (16/7/1984) به
رووداوێكى ئۆتۆمبێل كۆچى دوایی كردوه.
له ساڵیادى شه‌هیدبوونى حەسەن حه‌یراندا
هه‌زاران سڵاو له گیانى پاكى پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ندى گه‌وره شه‌هید حەسەن حه‌یران
كه وه‌ك سه‌دان تێكۆشه‌رى تر‌ى گه‌له‌كه‌مان له ده‌ربه‌ده‌رى و له غه‌ریبى به
نامرادى سه‌رى نایه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19 -
نەجەف داوا دەکات هاووڵاتیان لە پارەی کارەبا ببەخشرێن
عیراق 05:45 PM - 2026-07-19 -
پاسپۆرتی سلێمانی: تێچووی دەرکردنی پاسپۆرت کەمناکرێتەوە
کوردستان 05:10 PM - 2026-07-19 -
نیشتمان بە چەکێک ناپارێزرێت کە ڕووی لە سەنگەری خۆیەتی
بیروڕا 03:56 PM - 2026-07-19 -
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

