riklam

عیراق و ئەمریکا 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد

عیراق 11:22 AM - 2026-07-18
وێنەیەکى کاتى ئیمزاکردنى رێکەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن راگەیاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق

وێنەیەکى کاتى ئیمزاکردنى رێکەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن

عیراق ئەمریكا

بە سەرپەرشتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق 48 رێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوکاری ئابووری لە نێوان عیراق و کەرتە جیاوازەکانی نەوت و پیشەسازی و تەکنەلۆژی و دارایی ئەمریکا ئیمزا کرا.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق سەرپەرشتى ئیمزاکردنى 48 رێککەوتننامە و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و هاوکاری و راگەیاندنی هاوبەشی نێوان کەرتە گشتی و تایبەتە جیاوازەکانی عیراق و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد، کە رێڕەوێکی روون بۆ هاوکاری ئابووری و دارایی لە نێوان هەردوو وڵات دادەمەزرێنن و پەیوەندییەکە بۆ ئاستێکی بەرزتر لە ئاڵوگۆڕی و بەرژەوەندی هەردوولا بەرز دەکەنەوە.

ئاماژەى بەوەشدا: رێککەوتن و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن بریتی بوون لە هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوت و کارەبا و کۆمپانیاکانیان و کەرتە حکومییەکانی دیکە و هەریەک لە کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیل و کەی بی ئاڕ و جی ئەی ڤێرنۆڤا و کۆمپانیای شێڵ و هالیبێرتۆن، هەروەها رێککەوتنی هاوکاری و ناساندنی خزمەتگوزاری لە نێوان ستارلینک و دەستەی راگەیاندن پەیوەندییەکان و رێککەوتنێکی هاوکاری لەگەڵ هالیبێرتۆن لەخۆگرت.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەو رێککەوتنانەی لە نێوان هەردوولا ئیمزا کراون یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان کیزلایت بۆ تەکنەلۆجیا و کەرتی تایبەتی عیراق، هەروەها کۆمپانیای پێپسیکۆ و چەند کۆمپانیایەکی دیکەی پەیوەست بە دانانی بۆری نەوتی گواستنەوە بۆ بانیاس لەسەر دەریای سپی ناوەڕاست و رێککەوتنەکانی هاوبەشی لە بواری پەروەردە و رێککەوتنەکانی نێوان کەرتی تایبەت لە بواری هاوردەکەن و بەرهەمهێنانی دەرمانی لەخۆگرت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: رێککەوتن و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای کەی بی ئاڕ/  KBR و یو ئۆ پی UOP و کۆمپانیای پۆلاریس و کۆمەڵەی ئەندازیارانی وزە/ AEE و کۆمپانیای PPTA پێشەنگ لە بواری تۆڕە ئەلیکترۆنییەکان و دوو رێکەوتن لەگەڵ فریتۆ لای بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی تایبەتمەند لە کەرتەکانی کشتوکاڵی بازرگانی و پیشەسازی لەخۆگرت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket