riklam

پارێزگاری سلێمانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە

کوردستان 09:41 PM - 2026-07-17
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی تایبەت

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی

سلێمانی

لەڕاگەیەنراوێکدا پارێزگاری سلێمانی، رایدەگەیەنێت: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ شاری سلێمانی و کوردستان دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانیش، بێلایەنانەو بەرپرسیارانە؛ بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

دەقی راگەیەنراوەکە:

بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ شاری سلێمانی و کوردستان دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێیی سلێمانیش، بێلایەنانەو بەرپرسیارانە؛ بەشێک نین لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

داوا لە هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین، لە شوێنی بۆردەمانەکان نزیک نەبنەوەو ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر دروستنەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانی خۆیان پیشەییانە؛ جێبەجێبکەن.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
17ی تەمموزی2026

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket