riklam

دیلان غەفور: بانکی ناوەندیی قەرز دەدات بە چەند پرۆژەیەک

عیراق 12:27 PM - 2026-07-17
دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق PUKMEDIA

دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت: بانکی ناوەندیی عیراق لە دەستپێشخەرییەکدا بڕی ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری تەرخانکرد بۆ پێدانی قەرز بە چەند پڕۆژەیەکی تایبەت و گەشەپێدانی بەردەوام.

دیلان غەفور ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لە چوارچێوەی بایەخدان بە پڕۆژەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، بانکی ناوەندیی عیراق لە دەستپێشخەرییەکدا بڕی ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری تەرخانکرد بۆ پێدانی قەرز بە چەند پڕۆژەیەکی تایبەت لە بوارەکانی کردنەوەی قوتابخانەی ئەهلیی، پەیمانگای پیشەیی و پڕۆژەکانی کەرتی پزیشکی ڤێتێرنەری.

راشیگەیاند: قەرزەکان بەپێی مەرج و رێنماییەکان و رەزامەندیی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەدرێت، بە سوودی بانکیی 3% و بۆ ماوەی 10 ساڵ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket