riklam

بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە دەنگۆی هێرش و تەقینەوە لە سنوورەکەیان رەتدەکاتەوە

کوردستان 10:52 AM - 2026-07-18
​زانا رەسوڵ بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە PUKMEDIA

​زانا رەسوڵ بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە

کوردستان

زانا رەسوڵ بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە روودانی هێرش یان تەقینەوە دەکەن لە سنووری ناحیەکەیان و هاووڵاتییان دڵنیادەکاتەوە کە دۆخی ئەمنیی ناوچەکە تەواو ئارامە.

بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە لە پەیامێکدا رایگەیاند: هاوشاریانی ئازیزمان دڵنیا دەکەینەوە هیچ هێرش و تەقینەوەیەک لە سنووری ناحیەکەمان رووینەداوە.

هاوکات داوای لە سەرجەم پەیج، ماڵپەڕ و کەناڵەکانی راگەیاندن کرد کە بەدواداچوونی وردبکەن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما بەدوور بگرن.

ناوبراو جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان تەنها پشت بە سەرچاوە رەسمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیارییەکان و رێگە نەدەن ترس و دڵەڕاوکێ لەناو کۆمەڵگەدا دروست بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket