riklam

ئەمریكا رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە

جیهان 11:56 AM - 2026-07-17
ئەمریکا ئاژانسەکان

ئەمریکا

ئەمریكا

سەرەرای هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، واشنتۆن رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر بانكە عیراقییەكان هەڵبوەشێنێتەوە.

سەرچاوەیەك وردەكارییەكانی كۆبوونەوەی نێوان عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكای ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە، زەیدی لە كۆبوونەكەدا داوای لە لێپرسراوانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كردووە پێداچوونەوە بەو سزایانەدا بكات كە بەسەر بانكە عیراقییەكاندا سەپێنراون و هەڵیانبوەشێنێتەوە، چونكە رێگە نادەن ئەو بانكانە دۆلار بفرۆشتن.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ئەمریكا حكومەتی عیراقی ئاگاداركردووەتەوە، چەندین بانك لە ساڵانی رابردوودا سزادراون بەهۆی قاچاخچێتیكردن بە پارە و بەكارهێنانی سیستمی دارایی عیراق بۆ گواستنەوەی نایاسایی، ئەوەش وایكردووە هەڵگرتنی ئەو سزایە لەسەر بانكە سزادراوەكانی عیراق لە ئێستادا ئەستەم بێت.

بەپێی ئامارەكانی بانكی ناوەندیی عیراقیش، لە ئێستادا 81 بانكی حكومی و ناحكومی چالاكن دوورن لە سزاكانی ئەمریكا، 32 بانكیش سزادراون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket