riklam

سینتکۆم: نوێترین هێرشەکان بۆ سەر ئیران ئەنجامدران

جیهان 09:43 AM - 2026-07-17
فڕۆکەی جەنگی سکای نیوز

فڕۆکەی جەنگی

ئەمریكا كۆماری ئیسلامی ئێران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17ی7ی2026 سوپای ئەمریکا رایگەیاند: نوێترین شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران تەواو کردووە، کە لەسەر رێنمایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدراون.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا بە بەکارهێنانی فڕۆکە جەنگیی و فڕۆکە بێفڕۆکەوان و کەشتییە جەنگییەکان، موشەكی وردیان بەکارهێناوە و دەیان ئامانجی سەربازی ئێرانییان پێکاوە، وەک پێگەکانی چاودێری، بەرگری ئاسمانی کەناراوەکان، ژێرخانی لۆجستی سەربازی و توانا دەریاییەکان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە ڕێنمایی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بەردەوامە لە لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی ئێران و لێپرسینەوە لە ئێران بەرامبەر ئەو هێرشانەی ئەم دواییە کە کەشتییە بازرگانییەکانیان کردووەتە ئامانج.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا راشیگەیاندووە، زیاتر لە 50 هەزار سەربازی ئەمریکی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکەن و بەردەوامن لە پاراستنی ئامادەباشی و توانای شەڕکردن.

هاوکات میدیا رەسمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە: درەنگانی شەوی ڕابردو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوە لە چەند شوێنێکی جیاوازی وڵاتەکە بیستراوە، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتۆن ڕایگەیاند هێزەکانی هێرشی نوێیان ئەنجامداوە.

هەروەها تەلەفزیۆنی رەسمیی ئێران لە زاری پارێزگاری بوشەهرەوە -کە وێستگەیەکی ئەتۆمی لێیە- رایگەیاند: دوو تەقینەوە لە شارەکەدا روویانداوە و دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەش لە شاری بەندەر عەباسی کەناراو بیستراوە و لەئەنجامی تەقینەوەکاندا 7 کەس برینداربون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket