riklam

عیراق و ئەمریكا بە بەهای تریلیۆنێك دۆلار 18 رێككەوتننامە ئیمزا دەكەن

عیراق 11:46 AM - 2026-07-15
ئاڵای عیراق و ئەمریکا میدیاکان

ئاڵای عیراق و ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، ئاشكرای دەكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا رێككەوتنێكی گەورەی نەوت لەگەڵ عیراق ئیمزا دەكەین، هاوكات هەردوو وڵات 18 رێككەوتن لە بوارە جیاوازەكان بەبەهای تریلیۆنێك دۆلار ئیمزا دەكەن و سندوقێكی گەشەپێدان دەكرێتەوە، كە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمریكا دێنە عیراق

ترەمپ رایگەیاند: ئەمریكا چەندین رێككەوتننامە لەگەڵ عیراق ئیمزا دەكات، دووپاتیشی كردەوە، هاوبەشییەكی بەهێز لە بواری نەوت لەگەڵ عیراق لە ئارادایە و بەم زووانە رێككەوتنێكی نەوتی ئیمزا دەكەین.
سەرۆكی ئەمریكا، راشیگەیاند: كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمریكا، بەشێوەیەك دەچنە بازاڕ‌ی عیراقەوە، كە پێشتر وێنەی نەبووە.

18 رێككەوتن ئیمزا دەكرێت

میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە، عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە سەردانەكەیدا 18 رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان ئیمزا دەكات، كە بوارەكانی سیاسەت، پیشەسازی، وزە، نەوت، پەروەردە، تەندروستی و پڕ‌چەككردن لەخۆ دەگرێت و لەڕ‌ێگەی سندووقێكی تریلیۆن دۆلارییەوە ژێرخانی عیراق بونیاد دەنرێتەوە.

سندوقی گەشەپێدانی عیراق لە ئەمریكا دادەنرێت

عیراق لەئێستادا كار بۆ دامەزراندنی سندوقی گەشەپێدان لە یەكێك لەبانكەكانی ئەمریكا دەكات، نەك لە بانكی فیدڕ‌اڵی، ئەو سندوقە پارەی هەناردەی نەوتی عیراقی تێدا هەڵدەگیرێت، كە بۆ ئەمریكای دەنێردرێت و بڕ‌ەكەی 500 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە، بەمەش بەهای سندوقەكە دەگاتە تریلیۆنێك دۆلار، بەو پارەیە ژێرخانی عیراق لە بوارە جیاوازەكان گەشەی پێدەدرێت، بە تایبەت پڕۆژەی كارەبا.

رێككەوتنەكە ئامادەیە

بەپێی زانیارییە میدییەكان، رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و عیراق ئامادەیە و لە سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتن لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەكانەوە ئیمزا دەكرێت، كە بوارەكانی سیاسەت، ئابوری، وزە، پڕ‌چەك كردن، پیشەسازی و پەروەردە لەخۆ دەگرێت.

گەشەپێدانەكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند: عیراق یەك جەستەیە و جیاوازی لە نێوان ناوچەكاندا ناكەن، بۆیە لە سندوقی گەشەپێدان هەرێمی كوردستانیش پشكی خۆی دەبێت.

پەیوەندی سەربازی رێكدەخرێتەوە

هەرچەندە ئەمریكا و عیراق، دووپاتی دەكەنەوە كە پەیوەندییەكانیان لە هاوبەشیی سەربازییەوە بۆ هاوبەشیی ئابوری و دارایی دەگوازنەوە، بەڵام ئەمە واتەی ئەوە نییە، كە پەرە بە پەیوەندییە سەربازییەكانیان نادەن، بۆ ئەو مەبەستەش عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، سەردانی وەزارەتی جەنگی ئەمریكای كرد و لەگەڵ پیت هێگسیس وەزیری جەنگ كۆبووەوە.
بەپێی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە رێككەوتنێكی ئەمنی كردووە كە پەرە بە راهێنان و بەرزكردنەوەی توانای سەربازی و پڕ‌ چەككردنیان دەدات، ئەمە جگە لەوەی هێزە عیراقییەكان بە تەكنەلۆژیای نوێ ئاشنا دەكرێت، كە بەهۆیەوە هێزە عیراقییەكان سەروەری وڵاتەكەیان دەپارێزن.

لیژنەیەك بۆ سروشتی پەیوەندی سەربازی پێكدەهێنرێت

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، زەیدی بڕ‌یاری پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەندی داوە بۆ بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا، كاری لیژنەكە تایبەت دەبێت بە داڕ‌شتنەوەی شێوازی پەیوەندی ئەمنی و سەربازی نێوان ئەمریكا و عیراق، بەتایبەت دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە 30ی9ی2026دا.


ئەمەش لەكاتێكدایە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، ڕ‌ۆژی 13ی7ی2026 بە بانگهێشتێكی رەسمی دۆناڵد ترەمپ گەیشتە واشنتن، وەفدێكی باڵا كە پێكهاتوون لە ژمارەیەك وەزیر، بەرپرس، وەبەرهێنەر و خاوەن كۆمپانیاكان یاوەری دەكەن، ئەم سەردانە ماوەی حەوت ڕ‌ۆژ بەردەوام دەبێت .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket