riklam

وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا: چاومان له‌هه‌وڵی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌یه‌

جیهان 05:03 PM - 2026-07-15
دیمەنی کۆبوونەوەکە کە عەلی زەیدی تێیدا ئامادەبوو ئاژانسەکان

دیمەنی کۆبوونەوەکە کە عەلی زەیدی تێیدا ئامادەبوو

پێشمەرگە

ئه‌مڕ‌ۆ 15ی7ی2026، بیت هیكیست وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا له‌ پنتاگۆن پێشوازیكرد له‌ عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و رایگه‌یاند، چاومان له‌هه‌وڵه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ بۆ كۆتایی هاتنی داعش.

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شیمان، پێویسته‌ عێراق سه‌روه‌ریی خۆی بسه‌لمێنێت و ئه‌و هێزه‌ چه‌كداره‌ نایاساییانه‌ بێچه‌ك بكات كه‌ به‌رپرسیارن له‌ زیاتر له‌ 600 هێرش بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی ئه‌مریكا له‌ئه‌مساڵدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چاوی له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌، له‌نێویاندا پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی هه‌وڵه‌كانی تێكشكاندنی داعش بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ره‌و كۆتاییچوونی ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، چونكه‌ عیراقێكی ئارام ده‌رگا بۆ هاوكارییه‌كی بازرگانی و به‌رگریی به‌هێز ده‌كاته‌وه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket