riklam

سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال جەمال سیرینی بەسەردەکاتەوە

کوردستان 08:48 PM - 2026-07-13
سەردانەکەی مەکتەبی سکرتاریەت PUKMEDIA

سەردانەکەی مەکتەبی سکرتاریەت

سەرۆک مام جەلال

ئەمڕۆ ١٣ـی٧ـی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای چوارتا سەردانی پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ ( جەمال محەمەد حەسەن ) ناسراو بە جەمال سیرینی یانکرد .

لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵی تەندروستی هەڤاڵ جەمال سیرینی یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواست .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە رابردووی پاک و پڕشانازی هەڤاڵ جەمال سیرینی یان خستەوە بەرباس وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان کە لە رۆژە سەختەکانی خەباتی کوردایەتیدا لە ریزی پێشەوەی سەنگەرەکانی دەگرت ، بە ئازایەتی و گیانفیدایی ببووە جێگای متمانەو باوەڕی هەڤاڵەکانی لە شاخ ؛ لە بەرامبەر ئەو رابردوو جوامێرانەدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی وەفاو ئەمەکداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی یان ئاڕاستەکردوو ستایشی ئەو مێژووە گەش و زێڕینەیان کرد .

لەبەرامبەردا ؛ هەڤاڵ جەمال سیرینی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ بەسەرکردنەوەکەی و هیوای خواست بە گروتینێکی زیاترەوە رۆڵ بگێڕن بۆ بەسەرکردنەوەی پێشمەرگەو قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ وەک تاکە شۆڕشی کورد کە توانیوویەتی ئەو ئامانجەی هەوڵی بۆدا بە دەستی بهێنێت ئەوەش بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال هاتەدی وەک رابەری بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket