riklam

خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاوکرایەوە

کوردستان 07:46 PM - 2026-07-13
مووچەی فەرمانبەران PUKMEDIA

مووچەی فەرمانبەران

مووچە

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێێ راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی: ڕۆژی چوارشەممە ( ١٥ ی تەمووزی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە ( ١٨ ی تەمووزی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

ئەوەش هاتووە: بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ گەیشتنی تەمویلی مووچە کەوتە کۆتایی دەوامی رەسمی  نەتوانرا پارەکە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق وەربگیرێت.

ئاماژە بەوەش کراوە: هەرچەندە سبەی سێ شەممە پشوی رەسمییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سبەی دەست بەڕێکارەکانی وەرگرتنی پارەو گواستنەوەی بۆ بانکەکان و پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات و سەرجەم بانک و گەنجینەکان لە ئامادەکاری تەواودا دەبن بۆ ئەوەی لە ڕۆژی چوار شەممە سەعات ( ٨ ) بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket