riklam

بانکی ناوەندیی پاکێجێکی نوێی رێنمایی بۆ رێکخستنی راکێشانی دۆلار بڵاودەکاتەوە

عیراق 03:42 PM - 2026-07-13
بانكی ناوەندیی عیراق ميدياكان

بانكی ناوەندیی عیراق

عيراق

بانكی ناوەندیی عیراق، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی بۆ رێكخستنی راكێشانی پارەی كاش بە دۆلاری ئەمریكی و دابینكردنی پێداویستیی كڕیاران، كۆمەڵێك رێنمایی و بڕیاری نوێی بۆ سەرجەم ئەو بانكانە دەركرد كە لە وڵاتدا كاردەكەن.

بەپێی ئەو نووسراوەی كە لەلایەن پارێزگاری بانكی ناوەندی بەوەكالەت، دەرچووە و كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، رێنماییەكان بانكەكانە پابەند دەكات بەردەوامبن لەكردنەوەی هەژماری بانكی بۆ كڕیارانی دراوی بیانی بەرامبەر سوود و قازانجێك كە بەپێی سیاسەتی هەر بانكێك دیاریی دەكرێت، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر مافی رەهای كڕیاران بۆ راكێشانی بڕی پارە سپێردراوەكانیان و ئەو سوودانەی لێی دەكەوێتەوە بە شێوەی نەختی و بەهەمان دراوی هەژمارەكەیان.

هەروەها بانكی ناوەندی رێگەی بەبانكەكان داوە كەبڕی ئەو حەواڵانەی لە دەرەوەی عیراقەوە دێن، بە شێوەی نەختی و بە دۆلار لەو سەرچاوە زاتییانەی كەلای بانكەكە بەردەستن پێشكەشی كڕیارانیان بكەن، ئەمەش بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان هەردوولادا ئیمزا كراوە، یان ئەو بڕە پارانە بخرێنە ناو كارتە بانكییەكانەوە بە شێوەیەك ئاسانكاری بەكارهێنانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دەستەبەر بكات.

سەبارەت بە حەواڵە دەرەكییەكان، بانكی ناوەندی میكانیزمێكی دەستنیشانكردووە بۆ وەڵامدانەوەی داواكاریی بانكەكان بۆ راكێشانی نەختی ئەو حەواڵانەی كە بە دۆلار دێن، بەو مەرجەی بڕی ئەو حەواڵانە بخرێنە سەر هەژمارەكان لەلایەن حەواڵەكاران لە دەرەوە.

ئەم میكانیزمە لەدوو ئاڕاستەدا كورتكراوەتەوە:

یەكەم گرێبەستە حكومییەكان: كە لەڕێگەی بەخشین یان قەرزی دەرەكی و ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵیدا ئیمزا كراون تەمویل دەكرێن، بەو مەرجەی لەلایەن وەزارەتی پلان دانانەوە پشتڕاست بكرێتەوە ئەگەر لایەنی تەمویلكەر مەرجی دابەشكردنی بەنەختی و بە دۆلار سەپاندبێت.

دووەم: تایبەتە بە پاڵپشتیكردنی كەرتی هەناردەكردن لەڕێگەی دابینكردنی رێژەی 40%ی ئەو حەواڵانەی بۆ هەناردەكارانی عیراقی دێن و بەهۆی هەناردەكردنی كاڵاكانیانەوە بۆ دەرەوە بەدەستیان هێناوە.

ئەم هەنگاوانە هاوتەریبن لەگەڵ ئاڕاستەكانی حكومەت كە ئامانج لێیان بەرزكردنەوەی متمانەیە بە دیناری عیراقی، پاڵپشتیكردنی پلانەكانی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و كەمكردنەوەی پشت بەستن بەمامەڵە نەختییەكان (كاش) لە بازاڕی ناوخۆدا.

لە كۆتایی بڕیارەكەیدا، بانكی ناوەندی راگرتنی رەسمی كاركردنی بە گشتاندنی پێشوو ژمارە (8587) راگەیاند، كە لەكۆتایی كانوونی یەكەمی ساڵی 2023دا دەرچووبوو، جەختیكردەوە كە ئەم پاكێجە نوێیەی رێنمایی و بڕیارانە لە 15ی 7ی 2026 دەچێتە بواری جێبەجێكردنی كردارییەوە.

PUKMEDIA

دەقی نووسراوەكە:



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket