riklam

بەردەوامی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

جیهان 09:11 AM - 2026-07-13
گەرووی هورمز ئاژانسەکان

گەرووی هورمز

لەگەڵ پەرەسەندنی هێرشەکانی ئێران لە گەرووی هورمز لە دوای هێرشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جارێکیتر نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەمەش هەڕەشە لە ناردنی بارەکانی هەڵگری وزە دەکات لە ڕێگەی گەرووەکەوە.

لە دوای سەعات 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٨.٦٨ دۆلار و بە ڕێژەی ٣.٥١٪ زیادی کرد و هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسی ئەمریکی (WTI)  گەیشتە ٧٣.٨٩ دۆلار و بە ڕێژەی ٣.٤٧٪ بەرزبووەوە

لەو بارەیەوە تیم هۆکینز، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند: کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران (سوپای پاسداران) لە ماوەی چەند سەعاتی ڕابردوودا تەقەیان لەو کەشتییە بازرگانییانە کردووە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین.

وتوشیەتی کە فڕۆکە ئەمریکییەکان تا ئێستا توانیویانە موشەکێکی کرووز و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری یەک ئاراستەی ئێرانی بخەنە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاند: کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشی زیاتری کردووەتە سەر ئێران.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket