riklam

بۆردی ناوەندی حكومەت یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

ی ن ک 09:10 PM - 2026-07-05
كۆبوونەوەی هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا لەگەڵ بۆردی ناوەندی حكومەت و پەرلەمان PUKMEDIA

كۆبوونەوەی هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا لەگەڵ بۆردی ناوەندی حكومەت و پەرلەمان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بە ئامانجی بەهێزتركردنی تیمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئیدارە و حوكمڕانی، بۆردی ناوەندی حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و زانكۆكان، ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجام دا.

لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی، لێپرسراوی بۆردی ناوەندی حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و زانكۆكان، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەم بۆردە، تاكە دامەزراوەی ڕەسمییە كە پەیوەندیی نێوان حزب و حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و زانكۆكان  ڕێك دەخاتەوە. چاودێری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ كواڵتیی ئەدای كەسانی ناو حكومەت و پەرلەمان و زانكۆكان دەكات، لەپێناو خزمەتكردنی باشتری هاوڵاتیانیشدا، بەڕاوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، گۆڕانكارییە پێویستەكان ئەنجامدەدات.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم بۆردە، گرنگی بە هەڵسەنگاندنی خەڵكیش دەدات بۆ ئەو كەسانەی لەسەر لیستی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بەرپرسیارێتی وەردەرگرن. ڕەخنە و پێشنیارەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، دەبێتە بنەمای سەرەكیی هەڵسەنگاندنەكان.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket