riklam

کریستیانەکانی دهۆک: مافمان دەخورێت

کوردستان 01:24 PM - 2026-07-06
وێنەیەکى گردبوونەوەکە تایبەت

وێنەیەکى گردبوونەوەکە

دهۆک

کریستیانەکانی دهۆک گردبوونەوە و رایدەگەیەنن: دەستدرێژی کراوەتە سەر زەوییەکانمان و مافمان دەخورێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 6ى7ى2026 ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی کریستیان لە پارێزگای دهۆک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا گلەیی و ناڕەزایەتیی خۆیان لە بەرامبەر ئەو سەرپێچی و پێشێلکارییانەی بەرامبەر بە زەوی و زارەکانیان دەکرێن خستەڕوو.

لە گردبوونەوەکەدا، بەشداربووان داواکاری خۆیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد و رایانگەیاند: دەستدرێژیی بەردەوام دەکرێتە سەر زەوی و موڵکە رەسەنەکانمان لە ناوچەکەدا و مافە یاساییەکانمان دەخورێت.

خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی خۆجێیی دهۆک و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە بە زووترین کات سنوورێک بۆ ئەو دەستدرێژیانە دابنێن، مافە مێژووییەکانیان بپارێزن و زەوییە داگیرکراوەکانیان بۆ بگەڕێننەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket