riklam

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە

کوردستان 04:57 PM - 2026-07-06
قوبادکۆبوونەوەی تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی

قوبادکۆبوونەوەی تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لەسەر بانگهێشتی رەسمیی ئیدی راما، سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا سەردانی ئەو وڵاتەی کرد و لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەممە (6/7/2026) بە ئامادەبوونی هەر یەکە لە دارا رەشید وەزیری پلاندانان و ژوان سابیر سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی دروستکردنی هەماهەنگی بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لە بوارەکانی بازرگانی، گەشتوگوزار و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەردوولادا کرا.

قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی ئەلبانیای کرد لە بوارەکانی چاکسازی و نوێکردنەوە و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و پێشخستنی کەرتی گەشتیاری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا کە بەهۆی ئەم هەوڵانەوە زەمینەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری دروست بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر کاری هاوبەش بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لەنێوان کەرتی تایبەتی هەردوولا بە تایبەتیش لە بوارەکانی گەشتوگوزار و وەبەرهێناندا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket