riklam

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە

عیراق 09:23 AM - 2026-07-06
وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى پەرلەمان راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەران

وێنەى کۆبوونەوەیەکى پێشترى پەرلەمان

ئەنجومەنی نوێنەران

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنەکانی دەستپێدەکاتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات.

فەرمانگەی کاروباری پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراق کارنامەی یەکەم دانیشتنی لە وەرزی دووەمی یاسادانان - ساڵی یەکەمی یاسادانان بڵاوکردەوە، کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 6ى تەممووزی 2026 سەعات یەکى پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت، کارنامەکە لە 4 بڕگە پێکدێت و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەکرێت، کە بریتین لە: پێشنیازەیاسای تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، هەموارکردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، هەموارکردنی یاسای پارێزەرایەتی و پێشنیازەیاسای پارەدارکردنی بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی عیراق.

کارنامەی دانیشتنەکە دەنگدان بۆ تەواوکردنی کابینەی وزاریی نوێ لەخۆناگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێشتا 9 وەزارەت بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن و وەزیرەکانیان نەیانتوانیوە متمانەی پەرلەمان بەدەستبهێنن لەو دانیشتنەی کە لە 14ی ئایاری 2026 بۆ دەنگدان لەسەر حکومەت بەڕێوەچوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket