سێ گوندیان لە کوردستانن...عیراق پێنج گوند بۆ باشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان کاندید دەکات
کوردستان 03:24 PM - 2026-06-27
PUKMEDIA
ناوچەی بیارە لە پارێزگای هەڵەبجە
دەستەی گەشتوگوزاری عیراق، پێنج گوند بۆ باشترین گوندە گەشتیارییەکانی
جیهان کاندید دەکات، کە سێ گوندیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە، ئامانجی پڕۆژەکەش بۆ گەشەپێدانی
بەردەوامی گەشتوگوزاری عیراقە.
عەلی یاسین عەبدولڕەزا، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری عیراق،
رایگەیاند: پڕۆسەی کاندیدکردنی پێنج گوند لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی (باشترین
گوندە گەشتیارییەکانی 2026)ی سەر بە ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانیی نەتەوە
یەکگرتووەکان تەواو کراوە.
لە بارەی ئەو گوندانەشی کاندید کراون، رایگەیاند: بیارە لە پارێزگای
هەڵەبجە، رەواندز لە هەولێر، هرور لە دهۆک، مێرکی لە نەینەوا، ئەبو سوبات لە زیقار،
ئەو پێنج ناوچەیەن کە کاندیدن.
وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری عیراق ڕوونیکردەوە: ئەم کاندید کردنە
لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە بۆ
دەستنیشانکردنی 100 باشترین گوندی گەشتیاری لەسەر ئاستی جیهان، بۆ ئەم مەبەستەش،
دەستەکە تیمی تەکنیکی لەسەر بەرزترین ئاستی پسپۆڕی پێکهێناوە و سەردانی گوندەکانی
عیراقیان کردووە، دوای تاوتوێکردنی پێوەرەکانیش،دۆسیەی گشتگیر و هەمەلایەن بۆ ئەو
پێنج گوندە ئامادە کراون.
لە کۆتایشدا، عەلی یاسین
عەبدولڕەزا، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری عیراق، دووپاتی کردەوە: ئامانجی ئەم
هەنگاوە، بۆ گەشەپێدانی بەردەوامی گەشتوگوزاری عیراقە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەدواداچوون بۆ کێشەیەکی هاووڵاتیانی کەرکوک دەکات
02:23 PM - 2026-06-27 -
دوای گرژییەکان ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی نوێ دەکەن
11:40 AM - 2026-06-27 -
گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ دووەمین رۆژ لە سلێمانى بەردەوام دەبێت
09:19 AM - 2026-06-27 -
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە نەرویج سەردانی ئارامگای چەند تێکۆشەرێک دەکات
10:12 PM - 2026-06-26
ئەمانەش ببینە
سێ گوندیان لە کوردستانن...عیراق پێنج گوند بۆ باشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان کاندید دەکات
03:24 PM - 2026-06-27
ستراتیژییەتی عیراق کۆتاییهێنان بە چەکداریی، کۆنفرانسی سەروەری و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵییە
01:55 PM - 2026-06-27
عیراق داهاتى ناوخۆ دەبڕێت و مووچە دەنێرێت
12:03 PM - 2026-06-27
عیراق بهپێدانی زهوی و پێشینەى دارایى كێشهی نیشتهجێبوون كهمدهكاتهوه
10:41 AM - 2026-06-27
زۆرترین خوێنراو
-
بههۆی بوومهلهرزهوه 50 ههزار كهس له ڤهنزوێلا بێسهروشوێنن
جیهان 09:47 AM - 2026-06-27 -
گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ دووەمین رۆژ لە سلێمانى بەردەوام دەبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-06-27 -
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە نەرویج سەردانی ئارامگای چەند تێکۆشەرێک دەکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-06-26 -
قەڵای پاراستنی زمان و شوناس لە زریانی سیاسەت و غەریبیدا!
بیروڕا 09:24 PM - 2026-06-26 -
ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن
جیهان 09:06 PM - 2026-06-26 -
لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم 10 مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە
کوردستان 07:12 PM - 2026-06-26 -
ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆتی لە باكوری كوردستان جێگیركرد
جیهان 06:49 PM - 2026-06-26 -
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی: کێشەی ناردنی تەماتەی جوتیاران چارەسەر کرا
کوردستان 06:06 PM - 2026-06-26






دابەزێنە

