قەڵای پاراستنی زمان و شوناس لە زریانی سیاسەت و غەریبیدا!
بیروڕا 09:24 PM - 2026-06-26
PUKMEDIA
تەوار شێخ عوسمان
کاتێک باسی مێژووی هاوچەرخی کوردستان و بنەماڵە کاریگەرەکانی دەکرێت،
ناوی گەلاوێژ خان وەک کارەکتەرێکی ناوازە و جیاواز دەدرەوشێتەوە.
ئەو ژنەی لەناو جەرگەی ململانێ سیاسییەکاندا گەورە بوو، بەڵام بڕیاری
دا لەبری تێکەڵبوون بە کایە ئاڵۆزەکانی حیزبایەتی، ببێتە پارێزەرێکی سەرسەختی
زمان، کولتوور و ئەدەبیاتی کوردی.
گەلاوێژ خان لە ڕێگەی پێنووسەکەی و شێوازی پەروەردەکردنی
خێزانەکەیەوە، سەلماندی خەباتی کولتووری لە خەباتی چەکداری و سیاسی کەمتر نییە.
گەلاوێژ خان لە ساڵی 1930 لە مووسڵ لەدایک بووە. ژیانی ئەو هاوشێوەی
مێژووی نەتەوەکەی، پڕ بوو لە کۆچ، ئاوارەیی و گەشتی بەردەوام.
هەمزە عەبدوڵڵای خاڵی، کاریگەریی زۆری هەبووە لە چاندنی تۆوی
کوردایەتی لەسینەی گەلاوێژ خاندا.
خوێندنی لە "عفک" تەواو کردووە، قەزایەک بووە سەر بە پارێزگای قادیسییە کە بەهۆی
کوردایەتی و خاڵەکانییەوە نەفی کراون.
ئەم شۆڕەژنە تا یەکی دواناوەندیی ئەوکاتەی خوێندووە کە ئاسان نەبووە
بۆ کچ، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندن بەهای خۆی هەبوو.
لەتەمەنێکی زۆر لاودا هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد کردووە.
گەلاوێژ خان سەرەتا ناوی "ساجیدة" بووە، بەڵام مامۆستا ئیبراهیم کە کوردایەتی ئامانجی بووە و ناوی کوردی
گرنگییەکی زۆری هەبووە لای مامۆستا، بۆیە ناوەکەی دەگۆڕێت بە گەلاوێژ بەناوی ئەو
ڕۆژنامە کوردییەی کە مامۆستا سەرنووسەری بووە.
دوای هاوسەرگیری لەگەڵ تێکۆشەر و نووسەری ناودار، مامۆستا ئیبراهیم
ئەحمەد لە ساڵی ١٩٤٨، ژیانی چووە قۆناغێکی نوێوە.
گەلاوێژ خان خاوەنی شەش کچ و دوو کوڕە کە بەهۆی کوردایەتییەوە لەنێوان
ساڵانی چل و پەنجاکاندا، بەهۆی کاری پارێزەری و سیاسیی هاوسەرەکەیەوە، بەردەوام
لەنێوان سلێمانی، کەرکووک و بەغدادا لە کۆچدا بوون، ئەمە جگە لەوەی هەردوو
منداڵەکەی هێرۆ خانیشی لە غەریبیدا بەخێو کردووە.
ئیبراهیم ئەحمەد، یەکێک بوو لە هەرە سەرکردە دیار و سەرەکییەکانی
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، ڕژێمی بەعسی عێراق ئەو و خێزانەکەی بە مەترسییەکی
گەورە دەبینی، ناچار ڕوویان کردە ئێران. دوای ڕێککەوتننامە شوومەکەی جەزائیر لە
ساڵی 1975 لە نێوان شای ئێران و سەددام حوسێندا، شۆڕشی کورد تووشی نسکۆ بوو.
دۆخەکە بە جۆرێک تێک چوو کە چیتر ناوچەیەکی ئارام لە کوردستانی ئێراندا نەما بۆ
حەوانەوەی سەرکردایەتیی سیاسی و ئێرانی شا چیتر پشتگیرییان لێ نەدەکردن و دۆخەکە
بۆیان مەترسیدار بوو، بۆیە جارێکی تر بارگەیان گواستەوە و چوونە سووریا و دواتر
بەریتانیا (لەندەن) لەو سەردەمەدا بووبووە پەناگەیەکی سیاسیی ئارام بۆ زۆر لە
ئۆپۆزسیۆن و سەرکردە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە وڵاتەکانی خۆیاندا
ڕاوەدوو دەنران. چوونی ئەم خێزانە بۆ لەندەن، بووە دوا وێستگەی غەریبیی ئەم شاژنە
لەگەڵ منداڵەکانیدا کە تێیدا پڕۆژە ئەدەبییەکەی لە غەریبی و دوور لەباوەشی نیشتمان
چەکەرە کرد.
لە لەندەن، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد بە پاڵپشتی و هاوکاریی بەردەوامی
گەلاوێژ خان خەباتی بەردەوام بوو. ماڵەکەیان لە لەندەن بوو بە ناوەندێکی گرنگی
سیاسی و دیپلۆماسی؛ لەوێوە دەنگی مەینەتیی گەلی کوردیان دەگەیاندە پەرلەمانی
بەریتانیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
ساڵی 1978 وەک وێستگەیەکی سەرەکی و مێژوویی لە ژیانی ئەدەبیی ئەم
خانمە دادەنرێت، بۆیە ئەو غەریبی و دوورکەوتنەوەیە لە نیشتمان، بوو بە بزوێنەرێک
بۆ ئەوەی خەم و یادەوەرییەکانی بە پێنووسەکەی بنووسێتەوە و
دووریی ئەم خانمە وای کرد هەستەکانی کردە سەر کاغەز.
"کوردستان، خۆشەویستم، پاش خوا تۆ دەپەرستم!"
بۆ ئەو خێزانە، ئەم دێڕە تەنها دروشمێکی سەر کاغەز نەبوو، بەڵکو
فەلسەفەی ژیانیان بوو. ئەوان لەپێناو ئەم عیشقەدا
بەڵام بیرمان نەچێت کە گەلاوێژ خان پێش ئەوەی بە کوردی دەست بە
نووسینی ڕۆمان بکات، بەهۆی ئەوەی بە زمانی عەرەبی خوێندبووی، کاتێک لە کۆتایی
چلەکاندا دەستی بە نووسین کرد، بابەت و نامەی کولتووری یان هونەریی بۆ گۆڤارە
عەرەبییە ناسراوەکانی ئەو سەردەمە دەنارد، وەک گۆڤاری السينما و الكواكب .
کاریگەریی نووسەرە گەورەکانی وەک نەجیب مەحفووز و تۆفیق حەکیم و
مەکسیم گۆرکی بەسەرییەوە هەبووە. یەکەمین ڕۆمان کە گەلاوێژ خان لە ژیانیدا
خوێندییەوە و بوو بە دەروازەی چوونە ناو جیهانی ئەدەب بۆی، ڕۆمانی "عوادت
لروح" (گەڕانەوەی
ڕۆح) کە لە نووسینی ئەدیبی مەزنی میسری تۆفیق حەکیم بوو.
یەکێک لە خاڵە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی
ژیانی گەلاوێژ خان ئەوەیە، سەرباری ئەوەی لە ناو ماڵێکی سەرتاپا سیاسی و
بڕیاردەردا گەورە بوو، بەڵام بە هیچ شێوەیەک تەداخولی سیاسەتی نەکرد. ئەو نەیویست
لە سێبەری ناوی پیاوە سیاسییەکانی دەوروبەریدا بژی، بەڵکوو ناسنامەیەکی سەربەخۆی
بۆ خۆی دروست کرد کە ناسنامەی "نووسەر
و دایکی کولتوور" بوو.
ئەو سەلماندی ژن دەتوانێت خزمەتی نیشتمانەکەی بکات، بێ ئەوەی بچێتە
ناو کایە ئاڵۆزەکانی سیاسەتەوە.
ئەگەر چی ڕۆمانەکانی ئەم نووسەرە زیاتر باس لە ئازار و نەهامەتییەکانی
تاکی کورد دەکات، لەپاڵ ئەمەشدا لە ڕۆمانی "بووکی
ئاتەخان"دا کە
گرنگیی ئەم ڕۆمانە لەوەدایە باس لە پێگەی ژن دەکات لەو سەردەمەدا؛ کێشەکانی
هاوسەرگیریی فەرزکراو، جیاوازی نێوان ژیانی شاری و دێهاتی و چۆنێتیی
ڕووبەڕووبوونەوەی ژنی کورد لە بەرانبەر توندوتیژی یان کۆتوبەندە
کۆمەڵایەتییەکاندا. هاوکات وێنایەکی زۆر جوانی فۆلکلۆر، جلوبەرگ، زمان و شێوازی
قسەکردنی بنەماڵە ڕەسەنەکانی ئەو سەردەمە دەکات.
گەلاوێژ خان عیشقی بۆ جلی کوردی وەک میراتێکی پیرۆز گواستەوە بۆ ناو
منداڵەکانی کە کاریگەریی ئەم پەروەردە کولتورییە بە ڕوونی لە کچەکانیدا ڕەنگی
داوەتەوە کە چۆن سەلماندی دەکرێت لە ناو دڵی ئەورووپادا بژیت، بەڵام بە زمان و
جلوبەرگی نیشتمانەوە مێژوو بنووسیتەوە. پۆشینی ئەم بەرگە لەلایەن شاناز خان لە
کۆشکەکانی بەغدادا، درێژکراوەی ئەو وانە کولتوورییە بوو کە لە دایکییەوە فێری
بووبوون.
ناکرێت باسی پڕۆژە ئەدەبییەکەی گەلاوێژ خان بکرێت، بەبێ ئاماژەکردن بە
کاریگەریی گەورەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی هاوسەری. ئەو نووسەرە پێشەنگە، نەک
تەنیا پاڵنەری سەرەکی بوو بۆ ئەوەی گەلاوێژ خان پاشخانی ئەدەبیی خۆی لە عەرەبییەوە
بگوازێتەوە بۆ زمانی کوردی، بەڵکوو بە ئەزموونی خۆی لە نووسینی ڕۆمانی واقیعی
(ڕیالیزم)، ڕێپیشاندەری بوو لە داڕشتنی شاکارەکانیدا. ژیان لە کەناری ئەدیبێکی وەک
خاوەنی 'ژانی گەل'، لە گەلاوێژ خانی دروستکرد کە وەک خۆی، پێنووسەکەی تەنها لە
پێناو خەمی نەتەوە و زمانەکەیدا بجوڵێنێت وایکرد کە گەلاوێژ خان نەترسێت لە چوونە
ناو ژانری "ڕۆمان" کە لەوسەردەمەدا پیاوان مۆنۆپۆڵیان کردبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی بەدواداچوون بۆ کێشەیەکی هاووڵاتیانی کەرکوک دەکات
02:23 PM - 2026-06-27 -
دوای گرژییەکان ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی نوێ دەکەن
11:40 AM - 2026-06-27 -
گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ دووەمین رۆژ لە سلێمانى بەردەوام دەبێت
09:19 AM - 2026-06-27 -
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە نەرویج سەردانی ئارامگای چەند تێکۆشەرێک دەکات
10:12 PM - 2026-06-26
ئەمانەش ببینە
سێ گوندیان لە کوردستانن...عیراق پێنج گوند بۆ باشترین گوندە گەشتیارییەکانی جیهان کاندید دەکات
03:24 PM - 2026-06-27
ستراتیژییەتی عیراق کۆتاییهێنان بە چەکداریی، کۆنفرانسی سەروەری و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵییە
01:55 PM - 2026-06-27
عیراق داهاتى ناوخۆ دەبڕێت و مووچە دەنێرێت
12:03 PM - 2026-06-27
عیراق بهپێدانی زهوی و پێشینەى دارایى كێشهی نیشتهجێبوون كهمدهكاتهوه
10:41 AM - 2026-06-27
زۆرترین خوێنراو
-
بههۆی بوومهلهرزهوه 50 ههزار كهس له ڤهنزوێلا بێسهروشوێنن
جیهان 09:47 AM - 2026-06-27 -
گەورەترین فێستیڤاڵ بۆ دووەمین رۆژ لە سلێمانى بەردەوام دەبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-06-27 -
لێپرسراوی ناوەندی دەرەوە لە نەرویج سەردانی ئارامگای چەند تێکۆشەرێک دەکات
کوردستان 10:12 PM - 2026-06-26 -
قەڵای پاراستنی زمان و شوناس لە زریانی سیاسەت و غەریبیدا!
بیروڕا 09:24 PM - 2026-06-26 -
ئیسرائیل و لوبنان رێککەوتن
جیهان 09:06 PM - 2026-06-26 -
لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێم 10 مووچەی فەرمانبەرانی نەداوە
کوردستان 07:12 PM - 2026-06-26 -
ئەڵمانیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی پاتریۆتی لە باكوری كوردستان جێگیركرد
جیهان 06:49 PM - 2026-06-26 -
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی: کێشەی ناردنی تەماتەی جوتیاران چارەسەر کرا
کوردستان 06:06 PM - 2026-06-26







دابەزێنە

