riklam

دوای گرژییەکان ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی نوێ دەکەن

جیهان 11:40 AM - 2026-06-27
هێرشی نوێی ئەمریکا و ئێران دوای رێککەوتن میدیاکان

هێرشی نوێی ئەمریکا و ئێران دوای رێککەوتن

سوپای ئەمریکا چەند ئامانجێکی لە ئێران بۆردوومان کرد و دەڵێت، لە وەڵامی هێرشی ئێران بووە بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەروی هورمز، ئێرانیش هەڕەشەی نوێ دەکات، بەوەی توندتر وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا(سێنتکۆم) لە ڕاگەیێنراوێکدا  ئاماژەی بەوەکردووە: وەک وەڵامێکی بەهێز بۆ هێرشی ڕۆژی پێنجشەممەی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەرووی هورمز، هێزەکانیان هێرشییان کردووەتە سەر ئێران.

سێنتکۆم روونیشی کردووەتەوە: فڕۆکە جەنگییەکانیان کۆگا و شوێنی هەڵگرتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ڕادارییان لە کەناراوەکانی ئێران کردووەتە ئامانج.

هاوکات، ئاژانسی ئیرنا لە زاری سوپای پاسدارانەوە، بڵاویکردەوە، کە هێزی دەریایی ئێران، چەند پێگەیەکی ئەمریکایان لە ناوچەکە بە ئامانج گرتووە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا کە کەنارە ئاوییەکانی ئێرانیان بە ئامانج گرتبوو.

 لە راگەیەندراوەکەیدا، سوپای پاسداران، هۆشداری دەدات، ئەگەر ئەمریکا هێرشی نوێ ئەنجام بداتەوە، ئەوە ئێران توندتر وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەیدا، کە بەیانی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، روونیشی کردووەتەوە، بەپێی مادەی پێنجی لێکتێگەیشتنی ئیسلامئاباد، بەڕێوەبردنی گەروی هورمز لە ئەستۆی ئێراندایە.

لەلایەکی دیکەوە، ئەمریکاش هەڕەشەی نوێی لە ئێران کرد و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری بە ئێران دا و رایگەیاند: توندوتیژی بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە، ئەگەر کێشەیەکیان لەسەر رێککەوتن هەیە دەتوانن پەیوەندیی بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket