riklam

شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت

کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ PUKMEDIA

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ

شاسوار عەبدولواحید رایدەگەیەنێت: كۆتایی هەفتەی داهاتوو هاوپەیمانیی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ ئیمزا دەكرێت و بڕیارمانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە بێت.

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: كۆتایی هەفتەی داهاتوو هاوپەیمانیی نێوان یەكێتی و نەوەی نوێ ئیمزا دەكرێت و بڕیارمانداوە سەرۆکی حکومەت بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە بێت و هەر بڕیارێک بدەین لە پێناو خەڵکدا دەیدەین و دژی هەموو ناحەقییەک دەوەستینەوە.

راشیگەیاند: هۆکاری رێککەوتنەکەمان تەنها گۆڕینی شێوازی حکومڕانییە و دەمانەوێت شێوازی 35 ساڵی رابردوو بگۆڕین و تەنها لایەنێک حکومڕانی نەکات و حزبی بنەماڵە کۆتایی پێبێت و هەوڵدەدەین لەگەڵ یەکێتی حکومڕانی ئەم هەرێمە بگۆڕین.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکرد: داوا لەکۆمەڵ و یەکگرتوو دەکەین بێنە ناو هاوپەیمانێتییەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵک، چیتر باوی قسەی بێ کردار نەماوە و دەمانەوێت بە کردار ژیان و گوزەرانی خەڵک باش بکەین، هاوپەیمانێتییەکەش خاڵی زۆر باشی تێدایە و ئەگەر جێبەجێبکرێن بازاڕ دەبووژێتەوە و ژیانی خەڵک باشتر دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket