riklam

جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن

کوردستان 05:21 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا

ئەمڕۆ 24ی6ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازییکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عیراق، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

پڕۆسه‌ى چاكسازی و يه‌کخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو کە تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket