riklam

مەکتەبی سکرتارییەت شێخ عومەر کەڵەکنی بەسەرکردەوە

ی ن ک 12:04 PM - 2026-06-24
مەکتەبی سکرتارییەت شێخ عومەر شێخ کەریم حەفید بەسەردەکاتەوە راگەیاندنی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

مەکتەبی سکرتارییەت شێخ عومەر شێخ کەریم حەفید بەسەردەکاتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی شێخ عومەر شێخ کەریم حەفید ناسراو بە ( شێخ عومەر کەڵەکنی )کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و فەرماندەو تێکۆشەری دێرین-یانکرد.

لە سەردانەدانەکەدا، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ شێخ عومەر کەڵەکنی یان پرسییەوە و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروستی باشتریان بۆ خواست ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت روونیانکردەوە بەسەرکردنەوەی خەباتگێڕ و تێکۆشەران لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یە، چونکە هەڤاڵ شێخ عومەر لە ریزی پێشەوەی ئەو خەباتگێڕو تێکۆشەرانەیە کە چەندین جار کێبڕکێی مەرگیان کردووە بۆ رزگاری و سەربەستی گەلەکەیان و مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ ئەو رابردووە پاک و پڕ لە تێکۆشانەی هەڤاڵ عومەر و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی.

هەڤاڵ عومەر کەڵەکنی، سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو بە شکۆوە باسی لەو خەباتە کرد کە قارەمانانە لە دوای نسکۆ و هەرەس رووبەڕووی تەحەدییەکانی رژێمی بەعسی رووخاو بوونەوەو توانیان سەرکەوتنی گەورە بۆ خۆیان و گەلەکەیان تۆمار بکەن.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket