riklam

لێدوانەکانی ترەمپ نرخی نەوتی دابەزاندو گرێبەستی پشکەکانی بەرزکردەوە

جیهان 03:22 PM - 2026-03-23
گرێبەستی پشکەکان لە بازاڕی ئەمریکا بەرزبوەوە ئاژانسەکان

گرێبەستی پشکەکان لە بازاڕی ئەمریکا بەرزبوەوە

لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ دواخستنی هێرشەكان  بۆسەر وێستگەكانی كارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران، نرخی نەوتی دابەزاند و گرێبەستی پشکەکانیشی لە بازاڕی ئەمریکادا بەشێوەیەکی کتوپڕ و بەرچاو بەرزکردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ بازاڕە داراییەکانی ئەمریکا بەرزبوونەوەیەکی کتوپڕ و بەرچاویان لە گرێبەستی پشکەکاندا بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: واشنتۆن و تاران لە دوو رۆژی رابردوودا گفتوگۆیەکی "باش و بەرهەمداریان" ئەنجامداوە.

ترەمپ لە لێدوانەکەیدا لە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ ئاماژەی بەوەش کردووە کە بڕیاری داوە هێرشکردنە سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی وزەی ئێران رابگرێت.

بەهۆی ئەو لێدوانەی ترەمپەوە پشکەکانی داو جۆنز بەڕێژەی هەزار و 100 خاڵ بەرزبوونەوە  کە رێژەی %2.6 دەکات و پشەکەکانی  S&P 500 و Nasdaq-100  بە ڕێژەی %2.7 بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینی.

لە بەرامبەردا، بەپێی راپۆرتێکی تۆڕی "CNBC"ی ئەمریکی نرخی نەوتی خاو دوای لێدوانەکەی ترەمپ بە توندی دابەزی و نەوتی تەکساس زیاتر لە %9 دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتە کەمتر لە 90 دۆلار و نرخی نەوتی پرێنت زیاتر لە %13 دابەزی و نرخەکەی بۆ کەمتر لە 97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket