riklam

ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 17مەتر بەرزبووەتەوە

کوردستان 11:55 AM - 2026-03-22
بەنداویی دوکان ئەرشیفی PUKMEDIA

بەنداویی دوکان

كوردستان

ئەو شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، كاریگەریی لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوەكان دروستكردوەو بەڕێوەبەری بەنداوی دوكانیش دەڵێت: لەم ساڵدا ئاستی ئاو لەبەنداوەكە 17مەتر بەرزبووەتەوە.

كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان، بەدەنگی گەلی كوردستانی راگەیاندووە: ئەو شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، كاریگەریی تەواوی لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دروستكردوەو ئەمساڵ زیاتر لە 670 ملیم باران لەسنوورەكە باریووە، كەساڵی پار تا ئەم كاتە تەنها  170ملیم باران باریبوو.

راشیگەیاند: ئەمەش وایكردوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان لەم چەند رۆژەدا زیاتر67 سم بەرزببێتەوە و كۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوكانیش تائێستا لەم ساڵدا 17مەتر بەشێوەی ستونی بەرزبووەتەوە .

ئەمەش لەكاتێكدایە، ماوەی چەند رۆژێكە شەپۆلێكی باران بارینی بەهێز هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوەو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیش، كاریگەری شەپۆلەكە بەردەوام دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket