riklam

باران بەلێزمە دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

کوردستان 11:46 AM - 2026-03-22
باران بارين Healthline

باران بارين

كوردستان

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: كاریگەریی شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت و باران بەلێزمە دەبارێت و لە ناوچە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت، هاوكات پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 22ی 3ی 2026، كاریگەریی شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت و ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و باران بارین بەردەوامی دەبێت، هاوكات لەسەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی (ڕاپەڕین زاخۆ سۆران)شێوازی دابارینی مامناوەندو لێزمە باران دەبێت.

راشیگەیاندووە: لەئەنجامی ئەو ناجێگیرییەی لەكەشی ناوچەكەمان هەیە، ئەگەری گۆڕانكاری لەشێوازی دابارین هەیە لەسەر ناوچەیەكی دیاریكراو باران بارینی بە لێزمە ببارێت، هاوكات لەگەڵ باران بارین هەورە تریشقەش دەبێت ناوچە سنوورییەكان ئەگەری بەفر بارینی هەیە، هاوكات ئەمڕۆ پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوەو خێرایی با لەهەندێك ناوچە زیاد دەكات بە تایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر . 

هاوكات پلەكانی گەرما بەمشێوەیە دەبن:

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
سۆران: 10 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
دهۆك: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

كەشناسی راشیگەیاندووە: سبەی دوو شەممە 23ی 3ی 2026، تا رادەیەك كاریگەریی شەپۆلی باران بارین لاواز دەبێت، لە زۆربەی ناوچەكەمان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و هەندێك كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لەسەنتەری پارێزگاكانیش ئەگەری كەمێك باران بارین لەكاتی جیاوازدا هەیە، بەڵام ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و قەزاو ناحییەكانی ناوچە شاخاویییەكان هەندێك كات نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت .  
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket