riklam

کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان

کوردستان 07:09 PM - 2026-03-19
کۆسرەت رەسوڵ عەلی PUKMEDIA

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە ساڵیادی ئازادکردنی کەرکووک و هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزو جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پیرۆزباییەکی تایبەت لە سەرجەم گەلی کورد دەکەم و هیواخوازم ئەم جەژنە نەتەوەییە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان و لەم ساتەدا کە جیهان بەدۆخێکی سەخت تێەپەڕ دەبێ، گەلەکەمان و ناوچەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە.

دەقی پەیامەکەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی:

پەیامی پیرۆزبایی کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ساڵیادی ئازادکردنی کەرکووک و هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزو جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەم.

جەژنی ئەمساڵی رەمەزان هاوکاتە لەگەڵ هاتنی سەری ساڵی کوردی و جەژنی نەورۆز، بۆ ئەم بۆنە نەتەوەییە پیرۆزباییەکی تایبەت لە سەرجەم گەلی کورد دەکەم و هیواخوازم ئەم جەژنە نەتەوەییە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان و لەم ساتەدا کە جیهان بەدۆخێکی سەخت تێەپەڕ دەبێ، گەلەکەمان و ناوچەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژی نێوان وڵاتانی ناوچەکە.

هاوکاتی ئەم دوو جەژنە پیرۆزە، بەگرنگی دەزانم پیرۆزباییەکی تایبەت لە خەڵکی شاری کەرکوک بکەم، کە ٣٥ ساڵ لەمەوبەر لەرۆژی نەورۆزدا بەپلانێکی ورد و بەشداری راستەوخۆمان توانیمان ئەو شارە لە رژێمی بەعس پاک بکەینەوەو بۆ یەکەمجار شارەکەو خەڵکەکەی هەناسەی ئازادی هەڵمژن.

ئومێد دەکەم ئەم یادو جەژنە پیرۆزانە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلی کوردستان، لەپێناو مێژووی پڕ سەروەری قوربانیدانمان و لەپێناو ئایندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان و پێکەوەژیانی ئاشتیانە داوا لە سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەم ململانێکانیان وەلا بنێن و پێکەوە بەرۆحی ئەوێ رۆژێی خەبات کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئاواتە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket