riklam

شێخ جەعفەر: ئومێدەوارم ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت

کوردستان 06:57 PM - 2026-03-19
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان PUKMEDIA

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکات و هیواخوازیشە ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت.

دەقی پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هەروەها ئەم جەژنە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و گشت پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم. هیوادارم پشووی جەژن لە کەشێکی ئارام و دوور لە دڵەڕاوکێی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەسەر ببەن.

لەم جەژنەدا، جەخت لە پێکەوەژیان و ئاشتییانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکەینەوە، ئومێدەوارم ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت و کۆتایی بەو شەڕ و خوێن رشتن و ماڵوێرانییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ کە تەنها چارەسەری بەردەم کێشە و ئاڵۆزییەکانە، لەپێناو هێنانەکایەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە و پاراستنی گیانی گشت هاووڵاتیان.

دووبارە جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای گەورە رۆژوو و نزای هەموو لایەک قبووڵ بکات.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket