نەورۆز و ڕەمەزان؛ نوێبوونەوەی خاک و نوێبوونەوەی دەروون
بیروڕا 09:38 AM - 2026-03-19
PUKMEDIA
عیماد ئەحمەد
نەورۆز، تەنها گۆڕان نییە
لە ساڵی کوردیدا؛نوێبوونەوەی بیر و دڵ و هیواشە، لە وڵاتێکدا کە ساڵنامە بە بەهار
دەستپێدەکات، دەبێت چارەنووسیش بە ئومێد و هیوا بنووسرێت، نەک بە مەینەتی و کارەسات.
ئاگری نەورۆز جوانە؛ ئاگر هێزە، بێسێبەرە و پاکە
نەورۆز لە ڕوانگەی مێژووییەوە، یەکێکە لە کۆنترین جەژنەکانی ناوچەی زاگرۆس و کۆمەڵگای کوردی و ئێرانییەکان، کە پێوەندییەکی قووڵی بە وەرزی بەهار و گۆڕانی سروشت هەیە، لە بیر و باوەڕی کۆنیدا، نەورۆز پەیوەستە بە هۆشیاریی گەل و هەستکردن بە ئازادی و ڕزگاری، و لە چیرۆک و ڕەخنە مێژووییەکاندا ناوی کاوە وەک هێمای ڕاپەڕین دژی زوڵم و داگیرکاری دێتە پێشەوە، بەم شێوەیە، نەورۆز تەنها جەژنێکی وەرزی نییە، بەڵکو بەشێکە لە یاد و ناسنامەی مێژوویی گەلی کورد.
جەژنی نەورۆز باوەش بە جەژنی ڕەمەزاندا دەکات
هەر لە لایەکی ترەوە، جەژنی ڕەمەزانیش لە مێژووی
ئاینی کۆمەڵگای ئیسلامیدا وەک مانگێکی پاکبوونەوەی مرۆڤ و چاکسازیی ئەخلاقی ناسراوە،
و ئەم دوو جەژنە، لە کاتێکدا کە یەکدەگرنەوە، مێژوو و ئێستا و دەروون و سروشت یەکەمجارە
لە مێژووی هاوچەر لەگەڵ یەکتردا تێکەڵ دەبن.
پیرەمێردی شاعیر دەڵێت:
«ئەم ڕۆژی ساڵی
تازەیە، نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بە
خۆشی و بەهاتەوە»
ئەمساڵ جەژنی نەورۆز
باوەش بە جەژنی ڕەمەزاندا دەکات؛ جەژنەکە دەبێت بە دوو جەژن.
وەک مەحەمەد ساڵح دیلان
دەڵێت:
«دوو ئاوانە،
تاڤگەی زەڵمە یا زێیە…»
شاری ئەڵوەن،خانەقین،کە ماوەیەکە کەوتووەتە بەر پیلانی شۆڤێنی تازەی
عیراقی نوێدا، خەڵکی ئەم شارە، بەهەر بۆنەیەکی زۆر خۆش و نایاب دەڵێن:
«عەیدێک و
دوو نەورۆزە!»
ئەمساڵ نەورۆز و جەژنی
ڕەمەزان یەکدەگرنەوە؛ یەکگرتنێکی جوان و پڕ واتا، کە تێکەڵەیەک دروست دەکات لەنێوان
نوێبوونەوەی سروشت و نوێبوونەوەی دڵ و دەرووندا.
ئەگەر نەورۆز هێمای دەستپێکی
ساڵ و گەڕانەوەی ژیان بۆ خاک و درەخت و گژوگیا بێت، ڕەمەزانیش هێمای گەڕانەوەی مرۆڤە
بۆ ناخی خۆی؛ بۆ لای ڕۆح، بۆ هەست و بۆ لێبوردەیی.
لە نەورۆزدا سروشت خۆی
پاک دەکاتەوە، نوێ دەبێتەوە و دووبارە هەڵدەستێتەوە؛ شاخ و دۆڵ و دەشتاییەکان، درەخت
و گیا، تەیر و تیورەکان، هەموویان پەیامی نوێبوونەوە دەگەیەنن.
مرۆڤ فێری خۆڕاگری دەبێت
لە ڕەمەزاندا ئەم نوێبوونەوەیە
دەگوازرێتە ناو دڵ و ویژدانی مرۆڤ، مرۆڤ فێری خۆڕاگریی دەبێت، فێری ئارامی و هێمنی
دەبێت و فێری ئەوەش دەبێت کە هەستی بە ئازاری ئەوانە بکات کە ژیانیان سەختە و بە
ئاسانی تێناپەڕێت.
لە مانگی ڕەمەزاندا مرۆڤ
نزیکتر دەبێتەوە لە خێزان، دراوسێ و کۆمەڵگا، چونکە هاوبەشی نان و سفرە، هاوبەشی
کات و هەست دەکات.
ئەم مانگە فێرمان دەکات
کە هێزی مرۆڤ تەنها لە توانای جەستەییدا نییە، بەڵکو لە توانای راگرتنی نەفسی خۆی
و زاڵبوون بەسەر هەست و ئارەزووەکانیدا.
کاتێک نەورۆز و ڕەمەزان
یەکدەگرنەوە، پەیامێکی قووڵ دروست دەبێت بۆ کۆمەڵگای ئێمە:
نوێبوونەوە تەنها بە گۆڕینی
ڕۆژ و مانگ و ساڵ نییە؛ نوێبوونەوە پێویستە لە هەڵوێست و هەڵسوکەوت، لە بیرکردنەوە
و کاری خزمەتگوزاری بۆ گەل و نیشتیماندا دەربکەوێت.
نەورۆز فێرمان دەکات لەگەڵ
سروشتدا هاوڕێ بین؛ ڕەمەزانیش فێرمان دەکات لەگەڵ مرۆڤدا میهرەبان بین.
ئێمە ئەمڕۆ لە دۆخێکدا
دەژین کە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەمان پڕە لە شەڕ و قەیران و نائارامی. ئەم یەکگرتنەی
نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان دەبێت ببێتە مایەی یەکڕیزی، یەکهەڵوێست و یەکدەنگی؛ ببێتە
هەلێک بۆ بیرکردنەوەی نوێ، هەلی ئەوەی لە ژیاندا، لە پێش هەموو شتێک، میهرەبانی لە
شوێنی توندوتیژی دابنێین و هاوبەشی و یەکگرتن لە شوێنی دابەشبوون و لێکترازان.
نەورۆز نوێبوونەوەی خاکە؛ ڕەمەزان نوێبوونەوەی دەروونە
کاتێک هەردووکیان یەکدەگرنەوە،
پەیامەکە دەبێت بەوەی: ژیان تەنها بە جوانی دەرەوە قەشەنگ نابێت، بەڵکو جوانیی دەروونیش
پێویستە و تەواوکەرییەتی.
چەژنی نەورۆز و چەژنی ڕەمەزان
لە گشت خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی و کامەرانی.
بە شێوازی خانەقینیش ئەڵێین:
عەیدی نەورۆز و ڕەمەزانتان
موبارەک، و گشت ساڵ لە ناو عەیدان بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19 -
شێخ جەعفەر: ئومێدەوارم ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت
06:57 PM - 2026-03-19 -
مەكتەبی سیاسی: ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و گەڕانەوەی ئاشتی
06:41 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
کوردستان 06:48 PM - 2026-03-19 سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
ئیزگە 47 ساڵە دەنگی زوڵاڵی گەلی کوردستانە
11:02 AM - 2026-03-19
هاتوچۆی سلێمانی رێنماییەکانی رۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە
09:50 AM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
نەورۆز؛ ئاگری مانەوە و هۆشیاری نەتەوەیی کورد
بیروڕا 12:28 PM - 2026-03-19 -
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت
کوردستان 12:15 PM - 2026-03-19 -
ئەمڕۆ 300 زیندانی لە رۆژئاڤا ئازاد دەکرێن
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-19 -
ئیزگە 47 ساڵە دەنگی زوڵاڵی گەلی کوردستانە
کوردستان 11:02 AM - 2026-03-19 -
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تاران و ئێرانیش وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە
جیهان 10:18 AM - 2026-03-19 -
هاتوچۆی سلێمانی رێنماییەکانی رۆژانی جەژن بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:50 AM - 2026-03-19 -
نەورۆز و ڕەمەزان؛ نوێبوونەوەی خاک و نوێبوونەوەی دەروون
بیروڕا 09:38 AM - 2026-03-19 -
نۆ ساڵە فنلەندییەکان دڵخۆشترین گەلن
جیهان 09:23 AM - 2026-03-19



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

