riklam

نۆ ساڵە فنلەندییەکان دڵخۆشترین گەلن

جیهان 09:23 AM - 2026-03-19
ھێلسینکی پایتەخت SKY NEWS

ھێلسینکی پایتەخت

ئامارێکی دڵخۆشی جیهانی ئاشکرای دەکات، گەنجان و لاوانی وڵاتانی ئینگلزی زمان و رۆژئاوای ئەوروپا نیگەرانن و لە دڵەڕاوکێدا دەژین ، بەڵام دانیشتوانی فنلەندا هێشتا لەسەر ئاستی جیهان دڵخۆشترین گەلن.

بەپێی راپۆرتێکی ساڵانەی سەنتەری توێژینەوەی بەختەوەری لە زانکۆی ئۆکسفۆرد، خەڵکی فنلەندا بۆ ساڵی نۆیەم لەسەر یەک دڵخۆشترین گەلن لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەش هەر یەک لە ئایسلەندا و دانیمارک و سوید و نەرویج، لەدڵخۆشترین وڵاتانی جیهانن.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، پاشەکشەیەکی بەرچاو لە هەڵسەنگاندنی ژیان لای گەنجانی خوار تەمەن 25 ساڵان لە وڵاتەکانی ئەمریکا و کەندە و ئوسترالیا و نیوزلەندا روویداوە، کە هەست بە دڵخۆشی ناکەن، راپۆرتەکە هۆکارەکەی بۆ قورسی ژیان و نیگەرانی و مانەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهۆکاری سەرەکی ئەم دابەزینە زانیوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket