riklam

هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە

کوردستان 07:02 PM - 2026-03-05
هۆمەر شێخ موس تایبەت

هۆمەر شێخ موس

هۆمەر شێخ موس روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و کۆمەڵێک زانیارى رۆژنامەی واشنتن پۆستى رەتکردەوە، هاوکات رایگەیاند: بەندە هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانیم نەداوە لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 5ى3ى2026 هۆمەر شێخ موس روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ئاشکراى کرد: بەندە هیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانیم نەداوە لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و ئاماژەى بە ئەوەشدا: بە تایبەت ئەو زانیارییانەی لە رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوکراوە هیچ بنەمایەکی نییە و دوور و نزیک دیدارمان لەگەڵیان نەبووە.

ئەوەشى خستەڕوو: هەر زانیارییەک هەبێت لە میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاوی دەکەینەوە و هیوادارم هەمووان لەم دۆخەدا پابەندبن بە بەها و بنەماکانی راگەیاندن و پاراستنی راستگۆیی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket