riklam

لە هەورامان زەوی دابەشدەکرێت

کوردستان 10:05 AM - 2026-02-08
تیروپشک بۆ دابەشكردنی زەوی PUKMEDIA

تیروپشک بۆ دابەشكردنی زەوی

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەناحیەی بیارەی هەورامان بەشێوەی تیروپشک و خاڵبەند دەستی پێکرد، کەلە 2003ەوە زەوی لەو سنورە دابەشكنەکراوە.

خێڵان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی هەڵەبجە بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە بیارەی هەورامان دەستبە دابەشکردنی زەوی کراو لە قۆناغی یەکەمدا 60 هاووڵاتی  زەوی وەردەگرن.

وتیشی: رووبەری زەویەکان 150مەترەو لەدوای پرۆسەی ئازادی هەورامانەوە و لە ساڵی 2003وە ئەمە یەکەم جارە زەوی بەهەوڵی سەرۆکایەتی شارەوانی بیارە ئامادە دەکرێت و دابەش دەکرێت.

دابەشکردنی ئەم زەوییانە لە چوارچێوەی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، کە لە 27ی 3ی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی لەسەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەکان.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket