riklam

لەڕێی قوباد تاڵەبانییەوە وەبەرهێنەرانی سعودییە روو لەسلێمانی دەکەن

کوردستان 03:37 PM - 2026-02-07
قوباد تاڵەبانیی و وەبەرهێنەرانی سعودییە نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تالەبانی

قوباد تاڵەبانیی و وەبەرهێنەرانی سعودییە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، پێشوازیکرد لە وەفدێکی بازرگانیی سعودییە بە سەرۆکایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەممە 7ی2ی2026 لە سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و سیاسەتی حکومەت بۆ پشتگیریکردن و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و رایگەیاند لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش پارێزگای سلێمانی دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی سعودی لە بوارە جیاوازەکاندا و ئامادەیی خۆی و ئیدارەی خۆجێی سلێمانیشی بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک دەربڕی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی رۆڵی کەرتی تایبەت کرا لە ئابووریی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی کە لەم ساڵانەی دواییدا کەرتی تایبەت بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێز بووە و رۆڵی بنەڕەتی دەبینێت لە گەشەپێدانی ئابووریدا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا هەردوولا هاوڕابوون کار بکرێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی و هاوکاری نێوان هەردوو کەرتی تایبەتی کوردستان و سعودییە و لەم رێگەیەوە ئاستی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا بەهێزتر بکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket