riklam

پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە

کوردستان 11:56 AM - 2026-01-29
کەشوهەوا PUKMEDIA

کەشوهەوا

كوردستان

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: نمەباران بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما 1 تا 3 پلە نزمتر دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانی پچڕپچر لەهەندێك ناوچە، بەڵام لەڕۆژهەلات و باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم  (ئیدارەی سۆران و راپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان) نمەباران و بارانی مامناوەند تا كاتەكانی ئێوارە  بە پچڕپچڕی بەردەوامی دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان كەمێك بەفر دەبارێت و لەشەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەزۆربەی ناوچەكان.

راشیگەیاندووە: پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .    

هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:


هەولێر : 12 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 8  پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  3 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  10 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 12 پلەی سیلیزی
 زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ : 10  پلەی سیلیزی

كەشناسی هەرێم سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی هەینی  30ی 1ی  2026 رایگەیاندووە: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروست بوونی تەم لە كاتەكانی بەیانیدا، لەڕۆژئاوا و باكوری هەرێم باران بارین دەست پێدەكات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند لەزۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت.

راشیگەیاندووە: پلەی گەرما  كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.   

هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:


هەولێر : 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 9  پلەی سیلیزی
سۆران : 6 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران :  3 پلەی سیلیزی   
سلێمانی :  10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ :  12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی 
دهۆك : 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ : 10  پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket