riklam

دەزگای ئاسایشی هەرێم بکوژی زیاد محەمەد دەستگیر دەکات

کوردستان 05:24 PM - 2026-01-28
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندنی دەزگای ئاسایش

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

دوێنێ 27ی1ی2025، لەشارۆچکەی پیرەمەگروون هاووڵاتییەک بەناوی زیاد محەمەد کوژرا و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش ئاشکرای دەکات، تۆمەتبار بەمەبەستی بردنی پارەی هاووڵاتییەکە تاوانەکەی ئەنجامداوە و دوای کەمتر لە 24 سەعات  توانرا تۆمەتباری بکوژ دەستگیر بکرێت.

 لە راگەیەندراوێکیدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: دوای ئەوەی دوێنێ  لەشارۆچکەی پیرەمەگروون هاووڵاتییەک کوژرا، دوای بەدواداچوونەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە، دەرکەوت تۆمەتبارێک بەمەبەستی بردنی بڕێک پارە، بەچەکی جۆری دەمانچە هاوڵاتی (زیاد محەمەد)ی کوشتووە و مەبەستی بووە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە بەرەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەڵبێت.

دەزگای ئاسایش روونیشی کردووەتەوە:دەستبەجێ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدران بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە، توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 سەعاتدا تۆمەتباری بکوژ ( ه ، ف ، أ ) لەدایکبووی 2006 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوە لەشارۆچکەی چەمچەماڵ دەستگیربکرێت.

 لە کۆتایشدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی ( 406 ) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket