riklam

قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی سعودیە:هەرێم پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی سعودی دەکات

کوردستان 08:55 PM - 2026-01-27
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی سعودیە راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی سعودیە

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە عەبدولعەزیز ئەلشەمەری ، باڵیۆزی عەرەبستانی سعودی لە عیراق کرد و پێکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسی عیراق و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 27ی1ی2026،  بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەچوو، باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرا ، بە تایبەتیش لە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابوری ، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،عەرەبستانی سعودی دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ ببێنێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوری عیراق و هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی سعودی دەکات و هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان پێشکەش دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket